Kurdistan Press - ئێران چەکی نوێی بەکارهێنا ئێران چەکی نوێی بەکارهێنا | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ئێران چەکی نوێی بەکارهێنا

وتەبێژی سوپای پاسدارانی ئێران سەرکەوتنی هێرشێکی بە چەکێکی نوێ بۆ سەر کەشتییەکی فڕۆکەهەڵگری ئەمریکی پشتڕاستکردەوە و ڕایگەیاند، هێزەکانیان بە تەواوی خۆیان بۆ جەنگێکی درێژخایەن ئامادە کردووە. هاوکات ئاشکرای دەکات، لە رێگەی ئەندازیاری پێچەوانەوە دەستیان بە کۆپی کردنی ئەو ژێرئاوگەڕەی ئەمریکا کردووە، کە ماوەیەک بەر لە ئێستا دەستیان بە سەردا گرتبوو.
حسێن موحیبی، وتەبێژی سوپای پاسداران، لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی (ئیرنا)ی فەرمیی ئێران، ڕایگەیاند: ئێران بەردەوامە لە بەرهەمهێنان و تاقیکردنەوەی ئامێری سەربازیی مۆدێرن. سەبارەت بە پرسی دانوستانیش ئاماژەی بەوە کرد، ئەگەر بەرژەوەندیی وڵات بڕیار بدات، دانوستان دەبێتە بەشێک لە جەنگ، بەو پێیەی "دانوستان بە مانای سازش و ئاشتی نایەت، بەڵکو گۆڕەپانێکی دیکەی جەنگە بە وشە، بەڵگە و ڕێگەی دیپلۆماسی، کە دەبێت کۆماری ئیسلامی ئامادەیی بۆ هەردووکیان هەبێت."
لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا، وتەبێژی سوپای پاسداران هۆشداری دا لەوەی کە جەنگ کۆتایی نەهاتووە و وتی: "گۆڕانکاری لە چەک و ئامێرەکانماندا دەکەین و چەکی نوێ بە توانای نوێوە دەهێنینە گۆڕەپانەکەوە، بە جۆرێک جیهان بە هێز و وردپێکانی چەکەکانمان سەرسام دەبێت. ئامانجەکانیشمان گۆڕانکارییان بەسەردا دێت و ئەگەر هێرشمان بکرێتە سەر، ئەو ئامانجانە دەپێکین کە پێشتر هێرشیان نەکراوەتە سەر."
موحیبی جەختی لەوەش کردەوە کە ئەو وێنایەی بۆ باڵادەستیی تەکنەلۆژیای ئەمریکا دەکرا، لە چەکەکانی وەک فڕۆکەی (ئێف 35)، سیستەمی پاتریۆت، ژێردەریایی و فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکان، لە بەرامبەر توانای هێرشبەری و بەرگریی ئێراندا شکستی هێناوە و بێبایەخ بووە.
لە کۆتاییدا ئاشکرای کرد کە بەهۆی کەوتنەبەر هێرشی موشەک و فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی ئێران، تەواوی بنکەکانی ئەمریکا لەکارکەوتوون، ئەمەش وای لە واشنتن کردووە بە ناچاری هێز و ئامێرەکانی بۆ بنکەی دوورتر بگوێزێتەوە؛ لەوانەش بۆ بنکەی ئەزڕەق لە ئوردن، ناوچەکانی نزیک ئیسرائیل و کەنداوی عەقەبە لە سوریا، بەڵام وەک ئەو دەڵێت: "لەو شوێنانەش ئاسایشیان پارێزراو نییە."

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا