ئەمڕۆ هەینی چواری ئەیلوولی 2026، موحسین ڕەزایی ئەمینداری ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەییی ئێران، هۆشدارییەکی توندی دایە واشنتن و ڕای گەیاند کە لە ئەگەری هەر هێرشێکی ئەمەریکا بۆ سەر وڵاتەکەی، تەنیا لە یەکەم هەفتەدا زیاتر لە هەزار سەربازی ئەمەریکی بەدیل دەگرن، هاوکات دووپاتی دەکاتەوە کە ئەمەریکا هیچ بژاردەیەکی تری جگە لە ڕێککەوتن لەبەردەمدا نییە
لە لێدوانێکدا کە میدیاکانی ئێران بڵاویان کردووەتەوە، موحسین ڕەزایی ئەمینداری ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ڕای گەیاندووە کە ئێران بەپێی توانا و ئیمکانیاتەکانی خۆی مامەڵە لەگەڵ هەر هێرشێکی سەربازیی ئەمەریکادا دەکات. دووپاتی کردەوە کە ئەگەر واشنتن هێرش بکات، ئەوا هێزەکانیان توانای ئەوەیان هەیە لە یەکەم هەفتەی ڕووبەڕووبوونەوەکەدا، لایەنی کەم هەزار سەربازی ئەمەریکی وەک دیل بگرن.
سەبارەت بە دۆخی دانوستانەکان و گوشارەکان، ڕەزایی ئاماژەی بەوە داوە کە ئەمەریکییەکان ئێستە لە کۆتا خولەکەکاندان و ڕووبەڕووی گوشارێکی زۆر توند بوونەتەوە. پێی وایە تەنانەت ئەگەر دانوستانەکانیش بۆ چەند ڕۆژێکی تر درێژ بکرێنەوە، هیچ گۆڕانکارییەکی سەرسوڕهێنەر ڕوو نادات، چونکە سەرجەم دەرگاکان بە ڕووی ئەمەریکادا داخراون و تەنیا یەک بژاردەیان هەیە کە ئەویش ڕێککەوتنە لەگەڵ ئێران.
لە وەڵامی ئەو هەڕەشانەی ئەمەریکاش کە دەڵێت بژاردەی سەربازییان لەسەر مێزە ئەگەر دانوستانەکان شکست بهێنن، ڕەزایی ئەو لێدوانانەی بە بێبنەما وەسف کرد و دووپاتی کردەوە کە ئەمەریکییەکان توانای هێرشی سەربازییان بۆ سەر ئێران نییە، هەروەها ناتوانن سزاکان لەوە توندتر بکەنەوە، بۆیە هیچ چارەسەرێکی تریان جگە لە گەیشتن بە ڕێککەوتن نییە.
ئێران هەزار سەربازی ئەمریکا بەدیل دەگرین
9رۆژ پێش ئێستا |
Hogir Nerwayi ![]() |
Hogir Nerwayi
دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان
بابەتە پەیوەندیدارەکان

بەدواممان بکەوە
دوابابەت
عێراق ڕێکاری بەپەلە دەگرێتە بەر
1 رۆژ پێش ئێستا
ئێران مەرجی قورسی راگەیاند
1 رۆژ پێش ئێستا
هێرشکرا
1 رۆژ پێش ئێستا
ڕێککەوتن کرا
1 رۆژ پێش ئێستا
کاتی ناردنی مووچە ئاشکراکرا
1 رۆژ پێش ئێستا
ترەمپ ئێرانی شۆک کرد
1 رۆژ پێش ئێستا
ئەوانەش ببینە
NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان
هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە
دۆخی تاریک
ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا

وەڵام بدەوه