Kurdistan Press - ئێران مەرجی کۆتایی راگەیاند ئێران مەرجی کۆتایی راگەیاند | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ئێران مەرجی کۆتایی راگەیاند

​محەممەد باقر قالیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران ڕایدەگەیەنێت، کردنەوەی گەرووی هورمز پەیوەستە بە جێبەجێکردنی بەڵێنەکانی ئەمریکاوە، و جەختیش دەکاتەوە کە مەرجی سەرەکییان کۆتاییهێنانە بە جەنگ دژی ئێران و هاوپەیمانەکانی.
​ئەمڕۆ چوارشەممە، 2ـی 9ـی 2026، محەممەد باقر قالیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران لە پەیامێکدا کە تێیدا مەرجەکانی تارانی بۆ ئاساییکردنەوەی دۆخی گەرووی هورمز ئاشکرا کردووە. ڕایگەیاند، مەرجی ئێران بۆ کردنەوەی گەرووی هورمز؛ دەبێت ئەمریکا کۆتایی بە جەنگ بهێنێت. 
قالیباف جەختی لەوە کردەوە کە دەبێت ئەمریکییەکان پابەندی تەواوی بەڵێنەکانیان بن بۆ ئەوەی ئێرانیش هەنگاو بۆ کردنەوەی گەرووی هورمز بنێت.
​سەبارەت بە وردەکارییەکانی ڕێککەوتن و دانوستانەکان، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران ڕوونی کردەوە: "ئێمە لە میانی ماددەی یەکەمی لێکتێگەیشتنەکەدا، بە توندی جەختمان لە کۆتاییهێنان بە جەنگەکەیان دژی ئێران و هاوپەیمانەکانمان لە بەرەی موقاوەمە کردووەتەوە."
​ناوبراو ئاشکراشی کرد کە لایەنی بەرامبەر (ئەمریکا) لە سەرەتادا لە دەقە پێشنیازکراوە ١٥ ماددەییەکەیدا، داوای ڕاگرتنی تەواوەتیی سەرجەم چالاکییە مووشەکی و ئەتۆمییەکان، و هەروەها کار و چالاکییەکانی بەرەی موقاوەمەی کردبوو.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا