زانیاری سهرهكی؛
ماڵپەڕی هەواڵی ئاکسیۆس ڕایگەیاند، مارکۆ روبیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە چەند رۆژی رابردودا چەند هاوتاکانی خۆی لە وڵاتانی هاوپەیمانان ئاگادارکردوهتەوە کە لە ئێستادا پێشبینی ناکرێ ئەمریکا هێرشی نوێ بۆ سەر ئێران دەستپێبکات، بەڵکو لە بری ئەوە تیشک دەخاتە سەر ئامرازی دیکەی گوشار خستنە سەر ئێران.
وردودرشتی ههواڵ؛
بەگوێرەی ئاکسیۆس، روبیۆ لە چەند رۆژی رابردودا وەزیرانی دەرەوەی هاوپەیمانەکانی واشنتنی ئاگادارکردوهتەوە کە لە ئێستادا ئەمریکا پێشبینی ناکات هێرشی نوێ بۆ سەر ئێران دەستپێبکات، لەبری ئەوە تیشک دەخاتە سەر سزاکان و فشارە ئابوریەکان، ئهوهش بەوتەی بەرپرسێکی ئەمریکی و سەرچاوەیەکی دیکەی ئاگادار.
ماڵپەڕەکە لە زاری سەرچاوە ئەمریکییەکانەوە بڵاویکردوەتەوە، "روبیۆ ڕونیکردوەتەوە کە واشنتن لەم قۆناغەدا پلانی نییە بگەڕێتەوە بۆ ئۆپەراسیۆنە شهڕه بەرفراوانەکان"، بەڵام ڕەتی نەکردوەتەوە کە ئەگەر ئێران هێرشی یەکەم دەستپێبکات، هێرشەکان دەستپێبکات.
بەرپرسێکی دیکەی ئەمریکا ڕایگەیاند، پێشبینی دەکرێت ئەوە بە سیاسەتی ئەمریکا بمێنێتەوە، لانیکەم تا دوای هەڵبژاردنەکانی ناوەڕاستی خول.
کاربەدەستانی ئیدارەی ئەمریکا باسیان لهوهكردوه، لابردنی مین لە زۆربەی ناوچەکانی گەروی هورمز، هاوکات لەگەڵ زیادبونی جوڵەی کەشتییە نەوتهەڵگرەکان لە ڕێگەیەوە، بوەتە هۆی دابەزینی بەرچاوی هێزی دانوستانکاری ئێران.


وەڵام بدەوه