Kurdistan Press - سوریا بڕیاری دا سوریا بڕیاری دا | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

سوریا بڕیاری دا

وەزیری دەرەوەی سوریا ڕایگەیاند، دیمەشق چاوەڕوان دەکات بەمزووانە دانوستانەکانی لەگەڵ ئیسرائیل سەبارەت بە ڕێککەوتنێکی ئەمنی دەستپێبکاتەوە و جەختیش دەکاتەوە، لە ئێستادا ئامانجی سەرەکییان ڕاگرتنی هێرشەکانی ئیسرائیلە.
چەند ڕۆژێک دوای هێرشێکی ئاسمانیی ئیسرائیل بۆ سەر بنکەیەکی سەربازیی سوریا، ئەسعەد شیبانی، وەزیری دەرەوەی سوریا لە لێدوانێکدا بە ئاژانسی ڕۆیتەرزی ڕاگەیاند، بۆ هەنگاونان بە ئاڕاستەی ڕێککەوتن، پێویستە هەردوولا هەنگاو بۆ دروستکردنی متمانە بنێن.
شیبانی ئاماژەی بەوەش کرد، دانوستانەکان سەبارەت بە ڕێککەوتنی ئەمنی لە سەرەتای دەستپێکردنی جەنگی ئێرانەوە وەستاون، بەڵام چاوەڕوان دەکرێت بەمزووانە دەستپێبکەنەوە. وتیشی: دوای هێرشەکەی ئیسرائیل بۆ سەر بنکە ئاسمانییەکەی سوریا، پەیوەندی نێوان هەردوولا پچڕاوە.
حکومەتی سوریا ئومێدەوارە گەیشتن بە ڕێککەوتنێک، لە کۆتاییدا ببێتە هۆی کشانەوەی ئیسرائیل لە خاکی وڵاتەکەی. لەو چوارچێوەیەشدا وەزیری دەرەوەی سوریا داوای لە ئیسرائیل کرد قۆستنەوە بۆ ئەم "دەرفەتە مێژووییە" بکات، چونکە هێشتا دەرگاکانی دیپلۆماسی کراوەن.
سەبارەت بە پرسی بێمتمانەییش، شیبانی وتی: "پێمان وایە دەبێت پەیوەندی هەبێت، بەتایبەتی لەگەڵ لایەنێک کە بەردەوام هەڕەشە لە ئاسایشی سوریا دەکات؛ بەڵام ئەگەر ئەو پەیوەندییە بێئەنجام بێت، ئەوا پێویستمان پێی نییە، چونکە لە ئێستادا ئێمە متمانەمان بە ئیسرائیل نییە."
ماوەی زیاتر لە ساڵێکە ئەمریکا هەوڵدەدات نێوەندگیری بکات بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنێکی ئەمنی لە نێوان ئیسرائیل و حکومەتەکەی ئەحمەد شەرع، سەرۆککۆماری سوریا و هاوپەیمانی نوێی واشنتۆن لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بەڵام تا ئێستا ئەو هەوڵانە بێئەنجام بوون.
لەو ماوەیەشدا ئیسرائیل هێزەکانی بردووەتە ناو خاکی سوریا و پێگە و کەلوپەلە سەربازییەکانی حکومەتی کردووەتە ئامانج و هۆکارەکەشی بۆ "نیگەرانییە ئەمنییەکان" گەڕاندووەتەوە. هاوکات نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ئامادە نەبوو هیچ لێدوانێک لەسەر ئەو بابەتە بە ئاژانسی ڕۆیتەرز بدات.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا