کوردستان پرێس — دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا، ڕای گەیاند کە لەسەر داوای چەند وڵاتێک هێرشی پلەبۆنەبووی وڵاتەکەی بۆ سەر ئێران ڕاگرتووە و دوا خستووە.
ترەمپ ئاماژەی بەوە دا کە وڵاتەکەی بەنیاز بووە هێرشێکی فراوان ئەنجام بدات، بەڵام بەو مەرجە ڕەزامەندی لەسەر دواخستنی ئۆپراسیۆنەکە داوە کە ئێران بە خێرایی ڕێککەوتن بکات.
لای خۆیەوە، تۆڕی هەواڵی سی ئێن ئێنی ئەمەریکی ئاشکرای کردووە کە ترەمپ ئەم بڕیارەی لەسەر داوای سعوودیە دەرکردووە. بەپێی زانیارییەکان، ترەمپ و شازادە محەمەد بن سەلمان، جێنشینی شای سعوودیە، پەیوەندییەکی تەلەفۆنییان ئەنجام داوە؛ تێیدا سعوودیە نیگەرانی خۆی دەربڕیوە لەوەی نایەوێت ئاستی گرژییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەمە زیاتر بەرز ببێتەوە.
شارەزایان پێی واین کە سعوودیە وەک یەکێک لە گرنگترین هاوپەیمانەکانی ئەمەریکا، خاوەنی پێگەیەکی بەهێزە و بۆچوونەکانی کاریگەریی ڕاستەوخۆیان لەسەر بڕیارەکانی ترەمپ هەیە.
#kurdistanpress


وەڵام بدەوه