کوردستان پرێس — سوپای ئەمەریکا گەڕێکی نوێی هێرشە ئاسمانییەکانی بۆ سەر چەند ناوچەیەکی باشوور و باشووری ڕۆژئاوای ئێران دەستپێکرد، بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان لە ئەنجامی ئەو هێرشانەدا زنجیرەیەک تەقینەوەی بەهێز ڕوویانداوە.
میدیا فەرمییەکانی ئێران پشتڕاستیان کردەوە کە دەنگی تەقینەوەی بەهێز لە پارێزگای خوزستان و ناوچەی سیریک بیستراوە. هاوکات زانیارییەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە هێرشەکان بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ ئامانجەکانیان لە شارەکانی ئەهواز و ماهشەهر پێکاوە.
تاکو ئێستا ئاماری فەرمی زەرەر و زیانە گیانی و ماددییەکانی ئەم گەڕەی هێرشەکان لەلایەن سەرچاوە فەرمییەکانەوە ڕانەگەیەندراوە.
#kurdistanpress


وەڵام بدەوه