Kurdistan Press - سعودیە بە توندی هاتە دەنگ سعودیە بە توندی هاتە دەنگ | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

سعودیە بە توندی هاتە دەنگ

وەزارەتی دەرەوەی سعوودیە بە توندی سەرکۆنەی بەردەوامیی هێرشە توندەکانی ئێران بۆ سەر وڵاتانی کوێت، بەحرەین و ئوردن دەکات و پشتگیریی تەواوی خۆی بۆ ئەو وڵاتە هاوسێیانە دووپات دەکاتەوە.
​ئەمڕۆ شەممە، 18ـی 7ـی 2026، وەزارەتی دەرەوەی سعوودیە لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، هێرشەکانی ئێران بۆ سەر ئەم وڵاتە هاوسێیانە، بە تەواوی پێچەوانەی یاسا نێودەوڵەتییەکان و بنەماکانی هاوسێیەتیی باشە، و شانشینی سعوودیە پاڵپشتی لە هەر ڕێکارێک دەکات کە ئەم وڵاتانە بۆ پاراستنی خۆیان دەیگرنە بەر.
​هەروەها وەزارەتی دەرەوەی سعوودیە دژایەتیی تەواوی خۆی بەرامبەر هێرشە ئاشکراکانی ئێران بۆ سەر ژێرخان و شوێنە مەدەنی و گرنگەکان نیشان دا؛ لەوانەش بەئامانجگرتنی یەکێک لە وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا و پاڵاوتن و شیرینکردنی ئاو لە دەوڵەتی کوێت. 
لە کۆتاییدا سعوودیە جەختی لەسەر گرنگیی ڕاگرتنی دەستبەجێی سەرجەم جۆرەکانی پەرەسەندنی سەربازی کردەوە، بە مەبەستی پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی وڵاتان و گەلانی ناوچەکە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا