Kurdistan Press - بە مووشەکی بالیستی هێرشکرایە سەر سعودیە بە مووشەکی بالیستی هێرشکرایە سەر سعودیە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

بە مووشەکی بالیستی هێرشکرایە سەر سعودیە

وەزارەتی بەرگریی سعوودیە، ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەم 13ی تەمووزی 2026، لە بەیاننامەیەکدا ڕای گەیاند کە مامەڵەیان لەگەڵ چەند مووشەکێکی بالیستیدا کردووە کە لەلایەن گرووپە چەکدارەکانی یەمەنەوە ئاراستە کرابوون.
لە بەیاننامەکەدا هاتووە کە مووشەکە بالیستییەکان بەرەو ناوچەکانی باشووری سعوودیە ئاراستە کرابوون و لەلایەن هێزەکانیانەوە مامەڵەیان لەگەڵدا کراوە. 
ئەمەش دوای ئەوە دێت کە گوتەبێژی سەربازیی ئەو گرووپە چەکدارانە ڕای گەیاند، بەئامانجگرتنی فڕۆکەخانەی سەنعا لەلایەن سعوودیەوە، کۆتایی بە قۆناغی کەمکردنەوەی گرژییەکان دەهێنێت و وەڵامدانەوەیان دەبێت.
پێشتر لە ئەمڕۆ دووشەم، میدیاکانی سەر بە گرووپە چەکدارەکان بڵاویان کردەوە کە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سەنعا ڕووبەڕووی زنجیرەیەک بۆردمانی سعوودیە بووەتەوە، ئەمەش هاوکاتە لەگەڵ ئەو تۆمەتانەی یەمەن ئاراستەی ئێرانی دەکات بە بەزاندنی ئاسمانی وڵاتەکەی و پاڵپشتیکردنی ئەو گرووپانە.
لە بەرانبەردا، وەزیری بەرگریی یەمەن ڕای گەیاند کە ئارامگریی حكوومەتی یەمەن سەبارەت بە پێشێلکارییەکانی فڕۆکەکانی ئێران و بەزاندنی ئاسمانی یەمەن کۆتایی هاتووە و وەڵامی ئەو پێشێلکارییانە دەدەنەوە. وەزیری بەرگری دووپاتی کردەوە کە هێزەکانی یەمەن بە هەموو ئامرازە بەردەستەکان بەرپەرچی فڕۆکە دوژمنکارییەکانی ئێران دەدەنەوە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا