Kurdistan Press - ئیسرائیل کوژرانی دوو بەرپرسی دیکە راگەیاند ئیسرائیل کوژرانی دوو بەرپرسی دیکە راگەیاند | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ئیسرائیل کوژرانی دوو بەرپرسی دیکە راگەیاند

شەڕی ئیسرائیل و حەماس بە جۆرێكی تر بەردەوامە، ئەمڕۆ سێشەم سوپای ئیسرائیل كوشتنی دوو بەرپرسی سەربازیی بزووتنەوەی حەماسی لە كەرتی غەزە راگەیاند، ئەوە لەوكاتەی بزووتنەوەكە خەریكی هەڵبژاردنی سەركردەیەكی نوێیە لە دوای كوژرانی زنجیرە سەركردەیەكی لە لایەن ئیسرائیلەوە.
بەپێی بەیاننامەیەكی سوپای ئیسرائیل، لە هێرشێكی ئاسمانی لە باكوری كەرتی غەزە بەر لە دوو رۆژ، ئەحمەد یەحیا ئیبراهیم بەتش فەرماندەی شانەی دەستەبژێر لە باڵی سەربازیی بزووتنەوەی حەماس كوژراوە، كە بەدرێژایی شەڕ خەریكی پلانگێڕی بووە لە دژی ئیسرائیل لە كەرتی غەزە.
بەپێی بەیاننامەكە لە هێرشێكی تری ئاسمانی دوێنێ بۆ سەر باشووری كەرتی غەزە، حەموودە ئەبو دقە، فەرماندە لە یەكەی هەواڵگریی سەربازی سەر بە حەماس كوژراوە، كە كاری كۆكردنەوەی زانیاریی هەواڵگری بووە لەسەر سوپای ئیسرائیل بۆ جێبەجێكردنی پلان و هێرشكردنە سەریان، سوپای ئیسرائیل ئەوەشی دووپات كردەوە كە لە هێرشەكانیان بەردەوام دەبن.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا