ئەمڕۆ کۆبوونەوەیەکی چوارقۆڵی لە نێوان ئێران، ئەمریکا، قەتەر و پاکستان بەڕێوەدەچێت. ئیسماعیل بەقایی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند کە تاران بە جدی داوای جێبەجێکردنی بەندی یەکەمی یاداشتی لێکتێگەیشتن لە ئەمریکا دەکات، کە تایبەتە بە ڕاگرتنی شەڕ لە تەواوی بەرەکان و بەتایبەت لە لوبنان.
بەقایی جەختی کردەوە کە بەبێ ڕاگرتنی شەڕ و کۆتاییهێنان بە پێشێلکارییەکانی ئیسرائیل، هیچ دانوستانێک بۆ ڕێککەوتنی کۆتایی ئەنجام نادرێت و جێبەجێکردنی بەڵێنەکان مەرجی سەرەکی ئەوانە.
#kurdistanpress


وەڵام بدەوه