مەسعوود پزیشكیان سەرۆكی ئێران دەقی رێككەوتنی نێوان وڵاتەكەی و ئەمەریكا بڵاو دەكاتەوە و دەقەكەی بە "بەڵگەیەكی مێژوویی" وەسف دەكات.
ئەمڕۆ پێنجشەم 18 ی حوزەیران، مەسعوود پزیشكیان سەرۆكی ئێران دەقی رێككەوتنەكەی ئێران و ئەمەریكای بڵاو كردووەتەوە كە لە 14 خاڵ پێكهاتوون:
یەكەم: كۆماری ئیسلامیی ئێران و ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا لەگەڵ هاوپەیمانەكانیان شەڕ رادەگرن لە هەموو بەرەكان بە لبنانیشەوە.
دووەم: ئێران و ئەمەریكا پابەند دەبن بە رێزگرتن لە سەروەریی یەكتر و سەلامەتیی خاكەكەیان دەست وەرنادەنە كاروباری یەكتر
سێیەم: لە ماوەی 60 رۆژدا هەردوو وڵات دانوستاندن دەكەن بۆ گەیشتن بە رێككەوتنی كۆتایی.
چوارەم: لەگەڵ واژووكردنی یاداشتەكەدا ئەمەریكا ئابڵۆقەی دەریایی و هەر كۆسپێكی تر لە بەردەم ئێران لادەبات.
پێنجەم: ئێران رێكارییەكان دەگرێتەبەر بۆ ئەوەی گەرەنتی بە تێپەڕبوونی كەشتییەكان بدات بێ وەرگرتنی باج و تەنیا بۆ 60 رۆژ.
شەشەم: ئەمەریكا و هاوپەیمانەكان هەوڵ دەدەن پلانێك بۆ ئاوەدانكردنەوەی ئێران دابنێن بە بەهای 300 ملیار دۆلار.
حەوتەم: ئەمەریكا كۆتایی بە هەموو شێوەكانی سزاكانی سەر ئێران دەهێنێت.
هەشتەم: ئێران هەوڵ نادات چەكی ئەتۆمی هەبێت.
نۆیەم: تا گەیشتن بە رێككەوتنی كۆتایی ئەو بارودۆخەی ئێستە دەپارێزرێت.
دەیەم: تا رێككەوتنی كۆتایی دەكرێت وەزارەتی گەنجینەی ئەمەریكا لێخۆشبوون بۆ هەناردەی نەوتی ئێران دەردەكات.
یانزەم: ئەمەریكا بەڵێن دەدات پارە بلۆككراەكەی ئێران بداتەوە.
دوانزەم: ئەمەریكا و ئێران میكانیزمێك دادەنێن بۆ چاودێریی جێبەجێكردنی ئەو یاداشتە.
سێزدەم: دوای واژووكردن و جێبەجێكردنی بڕگەی یەكەم و چوارەم و پێنجەم و 10 و 11، ئەمەریكا و ئێران دەست بە دانوستاندن دەكەن.
چواردەم: پابەندبوون بە رێككەوتنی كۆتایی بە بڕیارێكی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی لایەنەكانی پێوە پابەند دەكرێت.
Hogir Nerwayi
دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان
بابەتە پەیوەندیدارەکان

بەدواممان بکەوە
دوابابەت
NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان
هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە
دۆخی تاریک
ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا

وەڵام بدەوه