دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ڕایگەیاند، ئەو یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنەی کە بڕیارە لەگەڵ ئێران واژۆ بکرێت، بڕیارێکی کۆتایی و بنبڕ نییە و گرەنتی تەواوەتی نییە بۆ چارەسەری کێشەکان.
ترامپ هۆشدارییەکی توندی دایە تاران و ڕایگەیاند:
"ئەگەر ڕێککەوتنەکە بە دڵم نەبێت و جێگەی ڕەزامەندیمان نەبێت، ئەوا جارێکی دیکە دەگەڕێینەوە بۆ بژاردەی بۆردومانکردن."
ئەم لێدوانانەی ترەمپ ئاماژەن بۆ ئەوەی کە واشنتن هێشتا هێزی سەربازی وەک کارتێکی گوشار دژی ئێران بەکاردێنێت، تەنانەت لە کاتی هەبوونی گفتوگۆ و لێکتێگەیشتنی دیپلۆماسیشدا.
#Kurdistanpress


وەڵام بدەوه