ئیسرائیل کاتز، وەزیری بەرگری ئیسرائیل ڕایگەیاند کە هێزەکانیان لەو خاکەی لوبنان کە دەستیان بەسەردا گرتووە ناکشێنەوە، سەرەڕای هەموو گوشارە بەردەوامەکان. کاتز ئاماژەی بەوەش کرد کە لەگەڵ بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی وڵاتەکە، سیاسەتێکی ڕوونیان هەیە بۆ هێشتنەوەی سوپا لە ناوچە ئەمنییەکانی لوبنان، سووریا و غەززە، و ئەم بڕیارە بە ڕوونی بە دۆناڵد ترەمپ و بەرپرسانی ئەمریکا گەیەندراوە. هەروەها هۆشداری توندی دایە ئێران کە ئەگەر لەسەر ڕووداوەکانی لوبنان هێرش بکاتە سەر ئیسرائیل، ئەوا بە توندی و بە شێوەی ماددی تۆڵەی لێ دەکەنەوە.
#Kurdistanpress


وەڵام بدەوه