وەزارەتی ناوخۆ و لایەنە پەیوەندیدارەکان هۆشداری دەدەنە هاووڵاتیان و گەشتیاران کە بە مەبەستی پاراستنی گیانی خۆیان و ئازیزانیان، بە تەواوی لەو شوێنانە دووربکەونەوە کە هێمای قەدەغەکردنی مەلەکردنیان لێ جێگیرکراوە.
ئەم هۆشدارییە لەکاتێکدایە کە ساڵانە لە وەرزی هاویندا، بەهۆی پابەندنەبوون بە ڕێنماییەکان و مەلەکردن لە ڕووبار، بەنداو و چەمە قووڵەکاندا، چەندین ڕووداوی دڵتەزێنی خنکان تۆماردەکرێن.
"مەلەکردن لە شوێنە نەناسراو و قەدەغەکراوەکاندا سەرکێشییە بە ژیانت، تکایە پابەندی ڕێنماییەکانی بەرگری شارستانی بن."
#Kurdistanpress



وەڵام بدەوه