Kurdistan Press - سەکۆکانی هوڵدانی مووشوک ئامادەکران سەکۆکانی هوڵدانی مووشوک ئامادەکران | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

سەکۆکانی هوڵدانی مووشوک ئامادەکران

راوێژکارێکی باڵای رێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران، هۆشدارییەکی تووند دەداتە ئیسرائیل و رایدەگەیێنێت، بەهۆی رووداوەکانی بەیرووتەوە دانبەخۆداگرتنی تاران گەیشتووتە بنبەست.
عەلی ئەکبەر ویلایەتی، لە پەیامێکدا ئاماژەی بەوە کرد کە "هەڵەی لێکدانەوە" لە بەیرووت، تەواوی هاوکێشەکانی گۆڕیوە و فەرمانی وەڵامدانەوە دەرچووە. گوتیشی: "کاژێری سفر هاتووە و سەکۆکانی هەڵدانی مووشەک ئامادە دەکرێن."
راوێژکارەکەی موجتەبا خامنەیی ئاماژەی بەوەکرد، حیزبوڵڵا بەشێکی جیانەکراوەی میحوەری مقاومەیە و رایگەیاند: "ئەگەر ئاگری خراپەکاری لە لوبنان نەکوژێندرێتەوە، دوو قۆڵی بەهێزی جوگرافی، واتە تەنگەی هورمز و بابولمەندەب، شا دەمارە ئابوورییەکانتان تاوەکو ئاستی خنکانی ستراتیژی دەخەنە ژێر گوشارەوە."
ئەمڕۆ یەکشەممە، وەزیری جەنگی ئەمریکا لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ تۆڕی هەواڵی (سی بی ئێس) گوتی، پێشبینی ناکات هێرشەکانی ئیسرائیل بۆسەر باشووری بەیروت ببنە بەربەست لەبەردەم رێککەوتن لەگەڵ ئێران.
هێگسەس هۆشداری دایە تاران و رایگەیاند: "ئەگەر ئێران دەیەوێ ئەم رێککەوتنە بپارێزرێ، دەبێت رێگری لە حیزبوڵڵا بکات و جڵەوی بکات."
وەزیری جەنگی ئەمریکا گوتی، واشنتن بە وردی چاودێریی هاوێشتنی مووشەک لەلایەن حیزبوڵڵاوە بە ئاراستەی باکووری ئیسرائیل دەکات و گوتی: "ئەمە بابەتێکە کە دەبێت رابگیرێ. پێویستە ئێران هانی حیزبوڵڵا بدات هێرشکردنە سەر ئیسرائیل بووەستێنێت."
سەبارەت بە کاردانەوەکانی تەلئەڤیڤ بەرامبەر حیزبوڵڵا، پیت هێگسەس گوتی: "وەڵامی ئیسرائیل بۆ حیزبوڵڵا بە دانبەخۆداگرتنێکی زۆرەوە بووە، چونکە ئەوان درکیان بەوە کردووە کە ئێمە لە لێواری گەیشتن بە رێککەوتنین."
ئەم گوتەیە لە کاتێکدایە، ئەمڕۆ فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل هێرشیان کردە سەر باشووری بەیرووت. 
میدیای فەرمیی لوبنان، رۆژی یەکشەممە، 14ی حوزەیرانی 2026 بڵاویکردەوە، هێرشێکی ئاسمانیی ئیسرائیل شوقەیەکی لە گەڕەکی (غوبەیری) لە باشووری بەیرووت کردە ئامانج. باشووری بەیرووت بە پێگەی سەرەکیی حیزبوڵڵا دادەنرێ. 
لە ئەنجامی بۆردوومانەکە دووکەڵێکی زۆر لە ناوچەکە بەرزبووەوە و خەڵکێکی زۆر لە ماڵەکانیان چوونە دەرەوە.
نووسینگەی بنیامین نەتەنیاهوو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لە راگەیێندراوێکدا گوتی، ئەو هێرشانە وەڵامێک بوون بۆ هێرشە درۆنییەکانی حیزبوڵڵا بۆسەر باکووری ئیسرائیل.
 هاوکات رۆژی یەکشەممە، سوپای ئیسرائیل ئاماژەی بەوە کرد، سێ درۆنی لە باکووری وڵاتەکەی تێکشکاندووە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا