Kurdistan Press - شکستی نەتەنیاهۆ راگەیاندرا شکستی نەتەنیاهۆ راگەیاندرا | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

شکستی نەتەنیاهۆ راگەیاندرا

سەرۆکی ئۆپۆزسیۆنی ئیسرائیل لە ڕێککەوتنی ئێران و ئەمریکا نیگەرانە و دەڵێت شکستە بۆ بنیامین نەتانیاهۆ. یائیر لابید، سەرۆکی ئۆپۆزسیۆنی ئیسرائیل، لە لێدوانێکدا بۆ ڕۆژنامەی تایمزی بەریتانی ڕایگەیاند، بەهۆی بەدینەهاتنی ئامانجەکانی جەنگ، دڵەڕاوکێ، بێهیوایی و ڕەشبینییەکی بێوێنە باڵی بەسەر کۆمەڵگەی ئیسرائیلیدا کێشاوە کە چیدی بەرگەی ناگیرێت.
لابید جەختی لەوە کردەوە پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ئەمریکا زیانی پێگەیشتووە و پێویستە حکومەتی داهاتوو ئەم زیانانە قەرەبوو بکاتەوە. سەبارەت بە دۆسیەی ئەتۆمی ئێرانیش، ئاماژەی بەوە کرد ئیسرائیل پێویستە ڕێککەوتنەکە قبوڵ بکات، بەمەرجێک توانای سەربازی و مافی بەرگری لە خۆی بپارێزێت.
 هاوکات لابید لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس هێرشی توندی کردە سەر سەرۆکوەزیران بنیامین نەتانیاهو و ڕایگەیاند، ئەو ڕێککەوتنەی ئێستا لە نێوان واشنتن و تاراندا گەڵاڵە دەکرێت، هیچ کام لە ئامانجەکانی ئیسرائیل ناپێکێت.  چونکە ڕژێمی ئێران ماوەتەوە و بەرنامە مووشەکییەکەی بەردەوامە و ڕێککەوتنەکە ڕێگری لە بەرنامەی ئەتۆمی ئێران ناکات و ئەمەی بە "شکستێکی تەواو" بۆ نەتانیاهو دانا.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا