سەرچاوەیەکی ئاگادار بۆ ئاژانسی ڕۆیتەرز ئاشکرای کردووە کە ملیارەها دۆلاری بلۆککراوی ئێران لە دەوڵەتی ئیمارات ئازاد دەکرێت.
بەپێی زانیارییەکانی ئەو سەرچاوەیە، ئەم هەنگاوە لە چوارچێوەی لێکتێگەیشتن و ڕێککەوتنی نوێی دارایی و دیپلۆماسی نێوان هەردوو وڵاتدایە، کە ڕێگە بە ئێران دەدات دەستی بەو سەرمایە بلۆککراوانە ڕابگاتەوە کە بەهۆی سزاکانەوە لە بانکەکانی ئیماراتدا ڕاگیرابوون.
#Kurdistanpress


وەڵام بدەوه