دۆناڵد ترەمپ لە لێدوانێکی نوێیدا بۆ کەناڵی "فۆکس نیوز" ڕایگەیاند کە ئەمریکا زۆر نزیکە لە دەرکردنی فەرمان بۆ وەشاندنی گورزی نوێ لە کەرتی وزە و پردەکانی ئێران. ترەمپ جەختی لەسەر کاریگەریی گەمارۆکان کردەوە و ئاماژەی بەوەدا کە ئێران بەهۆی ئەم سزایانەوە لە پەککەوتنی تەواوی بازرگانیدایە.
📌 تەوەرە سەرەکییەکانی لێدوانەکەی ترەمپ:
گورزی نوێ لە کەرتی وزە: ئامادەکاری بۆ دەرکردنی فەرمانی بەهێز بۆ بەئامانجگرتنی ژێرخانی وزە و پردەکانی ئێران.
پەککەوتنی بازرگانی: بە گوتەی ترەمپ، بەهۆی گەمارۆکانی ئەمریکاوە ئێران لە ئێستادا هیچ جۆرە بازرگانییەک ئەنجام نادات.
سەرکەوتنی گەمارۆکان: ترەمپ سزاکانی سەر ئێرانی وەک "سەرکەوتووترین گەمارۆ لە مێژووی جەنگە دەریایییەکاندا" وەسف کرد.
#Kurdistanpress


وەڵام بدەوه