Kurdistan Press - ئێران هاتە دەنگ ئێران هاتە دەنگ | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ئێران هاتە دەنگ


ئەمڕۆ سێشەم نۆی حوزەیرانی 2026، وەزارەتی دەرەوەی ئێران بەرپرسیارێتیی خۆی لە خستنەخوارەوەی هێلیکۆپتەرە ئاپاچییەکەی ئەمەریکا لە ئاسمانی گەرووی هورمز ڕەت کردەوە.
کازم غەریب ئابادی، یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئێران لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕای گەیاند، ئێران لە پشت ئەو هێرشەوە نییە کە کراوەتە سەر هێلیکۆپتەرە ئاپاچییەکەی ئەمەریکا لە ئاسمانی گەرووی هورمز، و هیچ هێرشێکی بەئەنقەست لە ئارادا نەبووە. زیاتر گوتی، ئەگەری ئەوە هەیە ڕووداوی لەم شێوەیە بە شێوەیەکی بێمەبەست ڕوو بدات، بەهۆی ئەو دۆخە ئاڵۆزەی کە لە گەرووی هورمزدا هەیە.
پێشتر لە ئەمڕۆ سێشەمدا، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمەریکا هەڕەشەی وەڵامدانەوەی لە ئێران کرد لە بەرانبەر خستنەخوارەوەی ئەو هێلیکۆپتەرە ئاپاچییەی لە ئاسمانی گەرووی هورمزدا بووە.
ترەمپ لە پۆستێکدا لە پلاتفۆرمەکەی "تروس سۆشیاڵ" گوتی، سوپا ئاگاداریان کردووەتەوە کە ئێرانییەکان شەوی ڕابردوو یەکێک لە هێلیکۆپتەرە زۆر پێشکەوتووەکانی ئاپاچیی ئەمەریکایان خستووەتە خوارەوە، لە کاتی ئەنجامدانی دەورییەک لە ئاسمانی گەرووی هورمز.
ئەوەشی ڕوون کردەوە کە دوو فڕۆکەوان لە ناو هێلیکۆپتەرەکەدا بوون و هەردووکیشیان سەلامەتن و هیچ زیانێکیان پێ نەگەیشتووە، بەڵام دووپاتی کردەوە کە پێویستە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا وەک کارێکی حەتمی، وەڵامی ئەم هێرشە بداتەوە.
جێی باسە، پێشتر میدیاکانی ئەمەریکا هەواڵی کەوتنەخوارەوەی هێلیکۆپتەرێکی ئاپاچیی ئەمەریکییان لە ڕۆژی دووشەم لە نزیک گەرووی هورمز و ڕزگارکردنی فڕۆکەوانەکانی بڵاو کردبووەوە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا