Kurdistan Press - ئیسرائیل کوشتنی بەرپرسێکی باڵای راگەیاند ئیسرائیل کوشتنی بەرپرسێکی باڵای راگەیاند | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ئیسرائیل کوشتنی بەرپرسێکی باڵای راگەیاند

هاوكات لەگەڵ بەردەوامبوونی ئاگربەست لە غەزە لەسەر بنەمای پێشنیازە 20 خاڵییەكەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمەریكا، كە یەكەم قۆناغی بە سەركەوتووی كۆتایی هات، ئیسرائیل لە كردنەئامانجی بەرپرسە سەربازییەكانی بزووتنەوەی حەماس بەردەوامە، بەپێی سوپای ئیسرائیل فەرماندەیەكی تری باڵای سەربازیی بزووتنەوەكەی لە كەرتی غەزە كوشتووە.
بەپێی بەیاننامەیەكی ئیسرائیلی، سوپای ئیسرائیل كوژرانی محەمەد عوسمان یاسین فەرماندەیەكی كەتیبەكانی عزەدین قەسام، باڵی سەربازیی بزووتنەوەی حەماس لە كەرتی غەزە رادەگەیەنێت، ئەوەش لە هێرشێكی ئاسمانی لە باشووری غەزە. 
دوای راگەیاندنی كوژرانی عزەدین حەداد فەرماندەی كەتیبەكانی عزەدین قەسام باڵی سەربازیی بزووتنەوەی حەماس لە غەزە لە هێرشێكی ئاسمانیی ئیسرائیلی لە ناوەڕاستی مانگی ئایاری رابردوو، هاتە راگەیاندن كە محەمەد عۆدە سەرپەرشتیی باڵەكە دەكات و بووەتە فەرماندەی نوێی، لە 26ی ئایار ئیسرائیل كردنەئامانجی ئەویشی لە غەزە راگەیاند.
میدیاكانی ئیسرائیل رایان گەیاند كە محەمەد عۆدە فەرماندەی نوێی باڵی سەربازیی حەماس لە تەلارێك لە گەڕەكی ریمال لە رۆژئاوای غەزە بە پێنج مووشەك كراوەتە ئامانج، لەوكاتەی كەناڵی 14ی ئیسرائیلی ئاماژە دەكات كە ئەگەرێكی زۆرە لە كوشتنی عۆدە سەركەوتوو بووبن، بنیامین نەتنیاهۆ سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل دووپاتی كردەوە كە عۆدەیان كوشتووە و دەستیان بە هەمووان دەگات.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا