Kurdistan Press - ئێران هۆشداری توند بە ئەمریکا دەدات ئێران هۆشداری توند بە ئەمریکا دەدات | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ئێران هۆشداری توند بە ئەمریکا دەدات

موحسین ڕەزایی، فەرماندەی پێشووی سوپای پاسدارانی ئێران، ڕایگەیاند کە هەر ڕێککەوتنێکی چاوەڕوانکراو لە نێوان تاران و واشنتۆن، بەندە بە ڕەزامەندیی ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ بۆ ئازادکردنی 24 ملیار دۆلار لە سەروەت و سامانە سڕکراوەکانی ئێران.
ڕەزایی لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ تۆڕی هەواڵی سی ئێن ئێنی ئەمریکی ئاماژەی بەوە کرد، پێویستە ترەمپ بە سەربەخۆیی و دوور لە کاریگەرییەکانی ئیسرائیل بڕیار بدات، هەروەها مافی گەلی ئێران بدات و کۆتایی بە گەمارۆکان بهێنێت. جەختی لەوەش کردەوە کە ئازادکردنی پارە سڕکراوەکان، دەتوانێت ئاسۆیێکی نوێ بۆ داهاتووی پەیوەندییەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا بکاتەوە.
لە بەشێکی تری لێدوانەکانیدا، فەرماندەی پێشووی سوپای پاسداران داوای لە سەرۆکی ئەمریکا کرد بەرژەوەندییە کەسییەکان وەلا بنێت و بیر لە بەرژەوەندییەکانی گەلی ئەمریکا بکاتەوە. ئاماژەی بەوەش کرد کە دانوستانەکان گەیشتوونەتە بنبەست و دەبێت ترەمپ ئەو بنبەستە بشکێنێت، چونکە ئێستا تۆپەکە لە گۆڕەپانی ئەودایە.
 سەبارەت بە دەنگۆی ئەنجامدانی کۆبوونەوەیەکی چاوەڕوانکراو لە نێوان موجتەبا خامنەیی و دۆناڵد ترەمپ، ڕەزایی ئەو ئەگەرەی بەتەواوی ڕەتکردەوە و ڕایگەیاند کە شتێکی لەو شێوەیە ڕوونادات، چونکە هێشتا لە قۆناغی یەکەمی دانوستانەکانن و ئەوە ترەمپە پرۆسەکەی گەیاندووەتە بنبەست.
سەبارەت بە ئەگەرەکانی ڕووبەڕووبوونەوەی سەربازی، موحسین ڕەزایی هۆشدارییەکی توندی دا و ڕایگەیاند ئەگەر دانوستانەکان شکستیان هێنا و جەنگ بەردەوام بوو، یانیش گەمارۆی دەریایی هەڵنەگیرا، ئەوا شەڕەکە بۆ زەریای هیندی، گەرووی بابولمەندەب، دەریای سوور و دەریای ناوەڕاست دەگوازنەوە و بە ئامانجگرتنی بنکە ئەمریکییەکانی دیکە ڕەهەندێکی نوێ بە جەنگەکە دەدەن.
 لە کۆتاییدا جەختی لەوە کردەوە کە ئێران بۆ هەر هێرشێکی چاوەڕوانکراوی ئەمریکا بۆ سەر خاکەکەی ئامادەیە و لەو کاتەدا جیهان توانای ڕاستەقینەی ئێران دەبینێت، چونکە هێزی زەمینیی وڵاتەکەیان چەندین هێندەی توانای مووشەکییان گەورەترە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا