عەباس عراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران دەڵێت، ئەوساتەی عەلی خامنەیی كرایە ئامانج لە نوسینگەكەی بووم، هەموو هۆش و بیرم لای ئەوە بوو رابەر كراوەتە ئامانج یان نا.
عراقچی لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ كەناڵی "المیادین" ئاماژەی بەوەكرد، لەبیرتانە رۆژی پێنج شەممە دانوستان هەبوو لە ژنێڤ، رۆژی شەممە گەڕامەوە بۆ تاران و رۆژی شەممە رووداوەكە روویدا.
عراقچی لە درێژەی قسەكانیدا لەبارەی رووداوەكە باس لەوەدەكات، رۆژی شەممە كاتژمێر نۆی سەرلەبەیانی چووم بۆ نوسینگەی رابەری باڵا، وادەی دیدارم هەبوو لەگەڵ یەكێك لە بەرپرسەكان لەوێ، بۆ ئەوەی راپۆڕتێك پێشكەش بكەم لەبارەی كۆبونەوەكانی ژنێڤ و ئەوەی لەوێ روویدا .
ئەو باڵەخانەیەی ئێمەی تیادابووین كرایە ئامانج، بەڵام ئەوبەشەی ئێمەی لێبووین سەلامەت بوو، بەشەكەی تری باڵەخانەكە وێرانكرا، لەكاتی تەقینەوەكەدا لەوێ بووم، یەكەم شتێك بەخەیاڵمدا هات لەوكاتەدا دەبێت دۆخی رابەری باڵا چۆنبێت، ئومێدەواربووم لەوكاتەدا لە نوسینگەی نەبوبێت، بەڵام بەپێودانگی بەرێوەچوونی رێوشوێنی كارەكان هەستمكرد لەوێیە.
عراقچی راشیگەیاند، لەگەڵ ئەوەی ئەمریكییەكان لەوماوەیەدا هێزێكی زۆریان بڵاوەپێكردبوو، ئەگەر روودانی جەنگ بەهێزبوو، بەڵام ورەی بەرزی رابەری باڵا رێگەی پێنەدەدا بچێتە پەناگەكان و لە نوسینگەی بوو.
دوای ئەوەی لەژێر داروپەردوی باڵەخانەكە هاتمە دەرەوەو گەڕامەوە بۆ بارەگای وەزارەتی دەرەوە، بۆ ماوەی 40 رۆژ نەگەڕامەوە بۆ ماڵەوە، لە بارەگای وەزارەتی دەرەوەوە هەوڵماندا دەنگی گەلی ئێرانی ستەملێكراو بگەیەنینە گوێچەكەی هەموو جیهان.
دەشڵێت، رۆژی یەكەم و دووەم زۆر نیگەران بووم لەبارەی دۆخی رابەری باڵا، تا ئەوكاتەی هەواڵی كوژرانی پشتڕاستكرایەوە.
بە دڵنیایی كۆماری ئیسلامی لەوە بەهێزترە لەسەر كەسەكان راوەستابێت، دەستبەجێ دەستكرا بە هەڵبژاردنی سەركردایەتیەكی نوێ، خامنەیی لاو هەڵبژێردرا لەجێگگەی خامنەیی بە تەمەن.
بە دڵنیایی هەرگیز كاتی بۆردومانەكەم لەبیرناچێتەوە، زیاتر خەمی ژیانی رابەری باڵام بوو لە ژیانی خۆم، بەهەرحاڵ ئەو رووداوە بووە وەرچەرخان لە مێژووی ئێران، بووە خاڵێك كە هێزی ئێرانی بۆ هەمو جیهان دەرخست.
عێراقچی ڕۆژی کوشتی ڕابەر لەوێ بووم
2رۆژ پێش ئێستا |
Hogir Nerwayi ![]() |
Hogir Nerwayi
دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان
بابەتە پەیوەندیدارەکان

بەدواممان بکەوە
دوابابەت
زێڕ هاڕەی کرد
1 رۆژ پێش ئێستا
نەتەنیاهۆ: هیچ ڕێککەوتنێک لەئارادا نییە
1 رۆژ پێش ئێستا
تاران : مەرجی ڕێککەوتن لەگەڵ ئەمریکای ڕاگەیاند
1 رۆژ پێش ئێستا
هێرشی درۆنی كرا
1 رۆژ پێش ئێستا
سێنتکۆم : هێرشی ئێران بەدرۆ دەخاتەوە
1 رۆژ پێش ئێستا
ئێران بڕیاری کۆتایی دا
1 رۆژ پێش ئێستا
ئەوانەش ببینە
NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان
هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە
دۆخی تاریک
ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا

وەڵام بدەوه