لە پەیامێکدا بەبۆنەی ساڵیادی کردنەوەی یەکەمین خولی پەرلەمان و دەستپێکی سێیەمین ساڵی کارکردنی خولی دوازدەیەمەوە، موجتەبا خامنەیی، ڕێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران، هۆشداری دەداتە پەرلەمانتاران لە پیلانی دوژمنان بۆ دروستکردنی دووبەرەکی و جەخت لە خێراکردنی هەنگاوەکان بۆ چارەسەرکردنی قەیرانە ئابوورییەکان دەکاتەوە.
موجتەبا خامنەیی لە پەیامەکەیدا کە ئەمڕۆ پێنجشەممە بڵاویکردووەتەوە، وێڕای پیرۆزبایی جەژنی قوربان، ئاماژەی بە تێپەڕبوونی سێ مانگ بەسەر "سێیەمین بەرگریی پیرۆز" کردووە و ستایشی خۆڕاگریی گەلی ئێرانی کردووە. لەو چوارچێوەیەدا داوای لە پەرلەمانتاران و محەمەد باقر قاڵیباف، سەرۆکی پەرلەمان کردووە، بە پاراستنی سەربەخۆیی دەسەڵاتی یاسادانان، هەماهەنگیی تەواویان لەگەڵ حکومەت و دەسەڵاتی دادوەری هەبێت بۆ زاڵبوون بەسەر قەیرانەکاندا.
لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا، ڕێبەری ئێران ئەرکە سەرەکییەکانی قۆناغی داهاتووی دیاریکردووە و داوای کردووە کار لەسەر چەسپاندنی دروشمی "ئابووریی خۆڕاگری لە سێبەری یەکڕیزیی نیشتمانیدا" بۆ ئەمساڵ. هەروەها جەختی لە کەمکردنەوەی هەڵئاوسان، ڕێکخستنەوەی بازاڕ، بووژاندنەوەی بەرهەمهێنان و تەرخانکردنی هەوڵەکان بۆ قەرەبووکردنەوە و ئاوەدانکردنەوەی وێرانکارییەکانی هەردوو "جەنگی سەپێنراوی دووەم و سێیەم" کردووەتەوە، تاوەکو هیوایەکی ڕاستەقینە بۆ ئاییندەی وڵات بگەڕێتەوە
لە کۆتاییدا، سەید موجتەبا خامنەیی داوای لە بەرپرسان و پەرلەمانتاران کردووە ڕێنماییەکانی (عەلی خامنەیی) بکەنە بنەما بۆ کارەکانیان و هۆشداری داوە لە پیلانی نوێی دوژمنان کە دوای شکستی سەربازی و گەمارۆی ئابووری، ئێستا کار بۆ تێکدانی یەکڕیزی و دروستکردنی دووبەرەکیی کۆمەڵایەتی دەکەن لەناوخۆی ئێراندا.
Hogir Nerwayi
دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان
بابەتە پەیوەندیدارەکان

بەدواممان بکەوە
دوابابەت
ئەوانەش ببینە
NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان
هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە
دۆخی تاریک
ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا

وەڵام بدەوه