Kurdistan Press - هێزی ئەم وڵاتانە دەست بە جووڵە کرا هێزی ئەم وڵاتانە دەست بە جووڵە کرا | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

هێزی ئەم وڵاتانە دەست بە جووڵە کرا

لە هەنگاوێکدا بۆ پاراستنی ئاسایشی کەشتیوانی لە گەرووی هورمز و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، هەریەک لە بەریتانیا و ئیتاڵیا هێز و سیستەمی نوێی سەربازی ڕەوانەی ناوچەکە دەکەن، کە خۆی لە جێگیرکردنی سیستەمێکی نوێی دژەدرۆن و دوو کەشتیی مینلابەردا دەبینێتەوە.
حکومەتی بەریتانیا ڕایگەیاند، سیستەمێکی نوێی چەکی دژەدرۆن بە تێچوویەکی کەم لە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا جێگیر دەکات. بەپێی بەیاننامەیەکی حکومەت کە ئاژانسی ڕۆیتەرز بڵاویکردووەتەوە، ئەم هەنگاوە لە ڕێگەی تێکەڵکردنی سیستەمێکی نوێی چەک لەسەر فڕۆکە جەنگییەکانی جۆری "تایفۆن" ئەنجام دەدرێت، کە ڕێگە دەدات ئامانجەکان بە وردییەکی بەرز و تێچوویەکی زۆر کەمتر لە مووشەکی دیکە تێکبشکێنرێن.
 بەریتانیا لە چوارچێوەی ئەرکێکی بەرگریی فرەنەتەوەییدا، بە درۆن، فڕۆکەی جەنگی، ئامێری خۆکار بۆ دۆزینەوەی مین و تێکشکێنەری جەنگیی "دراگۆن" بەشداری دەکات.
لەلایەکی دیکەوە، ئیتاڵیا دوو کەشتیی مینلابەری بە ناوەکانی "کرۆتۆنی" و "ریمینی" بەرەو ناوچەیەکی نزیک لە گەرووی هورمز بەڕێکردووە.
کەشتییەکان لە دوورگەی سیقڵییەوە بەڕێکەوتوون و بە نۆکەندی سوێس و دەریای سووردا تێدەپەڕن تا دەگەنە جیبۆتی و پاشان بۆ ناوچەی مەبەست.
 ئامانج لەم هەنگاوە دابینکردنی ئاسایشی کەشتیوانی و ئامادەکارییە بۆ بەشداریکردن لە ئەرکە نێودەوڵەتییەکانی ناوچەکەدا، بەڵام بەشداریکردنی فەرمیی سوپای ئیتاڵیا پێویستی بە ڕەزامەندیی پەرلەمانی ئەو وڵاتە هەیە.
33 جار خوێندراوەتەوە

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا