ئاژانسی هەواڵی "ڕۆیتەرز" بڵاویکردەوە، دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ شەموو ١٦ی ئایار، ئاگرێکی گەورە و بەهێز لە کارگەیەکی تایبەت بە بەرهەمهێنانی ڕۆنی ماکینە و ئۆتۆمبێل لە باکووری ڕۆژئاوای ئێران کەوتووەتەوە. بەپێی ڕاپۆرتەکە، تا ئێستە هۆکاری سەرەکی کەوتنەوەی ئاگرەکە بە نادیاری ماوەتەوە و هیچ زانیارییەکیش لەسەر بوونی قوربانییانی ڕووداوەکە لەبەردەستدا نییە.
ئەم ڕووداوە لە کاتێکدایە کە لە دوای ڕاگرتنی ئاگربەستەوە، هیچ هێرشێکی ڕاستەوخۆ لەلایەن ئەمریکا و ئیسرائیلەوە بۆ سەر ناوخۆی ئێران ئەنجام نەدراوە؛ تەنیا چەند هێرشێکی سنووردار نەبێت بۆ سەر چەند وێستگەیەکی وزە لە باشووری ئەو وڵاتە، کە واشنتن لەو کاتەدا هێرشەکانی بە "زۆر سنووردار" وەسف کردبوو.
#kurdistanpress


وەڵام بدەوه