Kurdistan Press - ئەمریکا و چین ڕێککەوتن ئەمریکا و چین ڕێککەوتن | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ئەمریکا و چین ڕێککەوتن

دوێنێ دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمەریكا سەردانی پەكینی كرد و لەگەڵ شی جین  بینگ سەرۆكی چین كۆ بووەوە، بەرپرسێكی ئەمەریكی ئاماژەی كرد كە دیداری هەردوو سەرۆك ئەرێنی بووە و ئەوان باسی چەند پرسێكیان كردووە، لەوانە بەهێزكردنی هاریكاریی ئابووری لە نێوان هەردوو وڵات.
ئاژانسی "رۆیتەرز" لە بەرپرسە ئەمەریكییەكەی گواستەوە، واشنتن و پەكین لەسەر ئەوە رێككەوتوون كە نابێت رێگە بە ئێران بدرێت ببێتە خاوەن چەكی ئەتۆمی، لەگەڵ دووپاتكردنەوە لە گرنگیی كردنەوەی گەرووی هورمز بۆ هاتوچۆی دەریاوانیی نێودەوڵەتی.
ئەو قسانە لە دوای بەیاننامەیەكی وەزارەتی دەرەوەی چین هات كە دووپاتی لە گرنگی بنیاتنانی پێوەندییەكی سەقامگیر و ستراتیجی لەگەڵ ئەمەریكا كردەوە لە رێگەی ئیدارەدانی ناكۆكییەكان و فرەوانكردنی كەناڵەكانی پێوەندی لە نێوان هەردوولا، هەردوو سەرۆك بۆچوونی خۆیان لەبارەی چەند دۆسیەیەكی نێودەوڵەتی و ناوچەیی ئاڵوگۆڕ كرد لەوانە دۆسیەی تایوان. 
ئەمڕۆ پێنجشەم سەرۆكی ئەمەریكا رای گەیاند كە هاوتا چینییەكەی بۆ سەردانیكردنی كۆشكی سپی لە 24ی سێپتێمبەری داهاتوو بانگهێشت كردووە، ئەوەش لە میانێكی خوانێكی هاوبەش لەگەڵ سەرۆكی چین و هاوسەرەكەی لەو سەردانە دوو رۆژییەی سەرۆكی ئەمەریكا بۆ پەكین. 

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا