Kurdistan Press - ئیسرائیل هەڕەشەی وەشاندنی گورزێکی "کەمەرشکێن" دەکات ئیسرائیل هەڕەشەی وەشاندنی گورزێکی "کەمەرشکێن" دەکات | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ئیسرائیل هەڕەشەی وەشاندنی گورزێکی "کەمەرشکێن" دەکات

کوردستان پرێس: میدیاکانی ئیسرائیل ئاشکرای دەکەن کە سوپای وڵاتەکەیان لەوپەڕی ئاماده‌باشیدایە بۆ دەستپێکردنی هێرشێکی سەربازی بۆ سەر ئێران، ئەگەر بێت و هەوڵە دیپلۆماسییەکان و دانوستانەکان شکست بهێنن.

وردەکاریی پلانە سەربازییەکە

بە گوێره‌ی زانیارییەکانی كه‌ناڵی i24ی ئیسرائیلی، کە لە زاری ئایال زامیر، سوپاسالاری هێزه‌كانی ئیسرائیلەوە بڵاوی کردووەتەوە:

کاتنی هێرشەکە: پێشبینی دەکرێت لە نێوان ئەمڕۆ دووشەممە تا پێنجشەممەی ئەم هەفتەیە بێت.

جۆری گورزەکە: هێرشێکی "کورت و گورچكبڕ" دەبێت، کە ئامانج لێی ناچارکردنی تارانە بۆ گەڕانەوە سەر مێزی گفتوگۆ و قبوڵکردنی مەرجەکانی واشنتن.

هاوئاهەنگی: ئەم ئۆپراسیۆنە تەنیا لەلایەن ئەمریکاوە نابێت، بەڵکوو بە هاوئاهەنگی تەواوی نێوان سوپای ئیسرائیل و ئەمریکا ئەنجام دەدرێت.

ئاستەنگە سیاسییەکان

سەرڕای ئامادەکارییەکان، ئاماژە بەوە دەکرێت کە جیاوازییەکان لە نێوان واشنتن و تاران زۆر و فراوانن. هاوکات خشتەی کارەکانی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لەم هەفتەیەدا زۆر چڕە، بە تایبەت بەهۆی سەردانەکەی بۆ چین و کۆبوونەوەی لەگەڵ شی جین پینگ. شارەزایان پێیان وایە دوورە ترەمپ بەر لەو کۆبوونەوەیە بڕیاری هێرشەکە بدات، مەگەر دۆخەکە بە ئاراستەیەکی دیکەدا بڕوات.

سوپاسالاری ئیسرائیل جەختی کردووەتەوە کە چەند هەفتەیەکە سوپا خەریکی ئامادەکارییە بۆ ئەگەرەکان و ڕووبەڕووبوونەوەی ڕاستەوخۆ لەگەڵ ئێران.

#kurdistanpress

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا