مارک ڕوته له لێدوانێكدا له توركیاوه باسی لهوهكردوه، "ئێران تیرۆر و ئاژاوە بڵاودەکاتەوە و کاریگەرییەکانی ئەمەش بە ڕونی لە تورکیادا دیارە، لە چەند هەفتەی ڕابردودا ناتۆ بە سەرکەوتویی ڕێگری لە چوار موشەکی بالیستیکی ئێرانی کرد کە بەرەو تورکیا دەڕۆیشتن".
بڕیارە لە سەرەتای مانگی تەمموزدا 32 وڵاتی ئەندامی ناتۆ لوتکەیەک لە پایتەختی تورکیا سازبکەن، سکرتێری گشتی ناتۆ رونیكردهوه، "ناتۆ ئامادەیە بۆ ئەوجۆرە هەڕەشانە و هەمیشە هەرچی پێویست بێت بۆ بەرگریکردن لە تورکیا و سەرجەم وڵاتانی ئەندام ئەنجامی دەدات".
سکرتێری گشتی ناتۆ لە سەردانەکەیدا بۆ بارەگای کۆمپانیای پیشەسازی بەرگری تورکیا، ستایشی ئەو "شۆڕشەی کرد کە لە کەرتی بەرگری تورکیادا ڕودەدات".
مارك روته کە ئهمڕۆ چوارشەممە لەگەڵ ڕەجەب تەیب ئەردۆگان، سەرۆک کۆماری تورکیا کۆدەبێتەوە، ڕایگەیاندوە، لەبەر ڕۆشنایی ئەو "مەترسییە قورسانەی" ڕوبەڕوی وڵاتانی ناتۆ دەبێتەوە، "پێویستە بەردەوام بین لەم ڕێبازە و بە خێرایی زیاتر بەرهەم و داهێنان بکەین".
ئهوهشی خستهڕو، "سیستەمی بەرگری ئاسمانی، فڕۆکەی بێفڕۆکەوان، تەقەمەنی، ڕادار، و تواناکانی بۆشایی ئاسمان ئەوانەن کە دەمانپارێزن، ئێوە خەریکی پەرەپێدانی تەکنەلۆژیای پێشکەوتون لەم وڵاتەدا و شارەزابون لە زۆرێک لە تواناکان، و ئەوەش ئەوەیە کە پێویستمانە".


وەڵام بدەوه