Kurdistan Press - تاران : پەشیمان بووەوە تاران : پەشیمان بووەوە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

تاران : پەشیمان بووەوە

سەرۆكی لیژنەی ئاسایشی نەتەوەیی لە پەرلەمانی ئێران ئەمڕۆ دووشەم ئاشكرای كرد، تاران شاند بۆ دەستكردنەوە بە دانوستاندنەكان ڕەوانەی ئیسلام ئاباد دەكات.

 

ئیبراهیم عەزیزی سەرۆكی لیژنەی ئاسایشی نەتەوەیی ئێران ئەمڕۆ دووشەم ئاشكرای كرد، شاندی فەرمیی ئێران ڕەوانەی ئیسلام ئاباد دەكرێ، بۆ ئەوەی بەشداریی دانوستاندنەكان لەگەڵ ئەمەریكا بكەن. ئەو قسانەی عەزیزی لە كاتێكدایە كە دوێنێ و ئەمڕۆیش بەرپرسانی ئێران دووپاتیان لەوە دەكردەوە، چیتر ئێران بەشداریی دانوستاندنەكان ناكات و گەرووی هورمزیان دووبارە بە ڕووی كەشتییە بازرگانییەكان داخستەوە.

 

گومانەكان لەبارەی گەیشتنی هەردوولا وڵات بە ڕێككەوتن زیاتر بوون، بەهۆی داخستنەوەی گەرووی هورمز و بەردەوامیی گەمارۆی ئەمەریكا بۆ سەر بەندەرەكانی ئێران. پێشتر گەورە دیپلۆماتكارێكی ئێران ئاشكرای كرد، ئەمەریكا نیازی باشی نییە و ڕژد نییە لە گەیشتن بە ڕێككەوتن لە ڕێگەی دیپلۆماسی و دانیشتنەوە.

 

ئەو دیپلۆماتكارە باڵایەی ئێران بە ئیسحاق داری وەزیری دەرەوەی پاكستانی ڕاگەیاند، داواكانی ئەمەریكا لە دانوستاندنەكان زۆر قورسن و بەردەوامی هەڕەشەی بۆ سەر كەشتی ئێرانی و بەندەرەكانمان، ئاماژەی ڕوونن كە ئەمەریكا یاری دەكات و ڕژد نییە.

 

بڕیارە ئێوارەی ئەمڕۆ شاندی ئەمەریكا بە سەرۆكایەتیی جەی دی ڤانس جێگری سەرۆكی ئەمەریكا بگەنە ئیسلام ئاباد، هەریەك لە ستیڤ ویتكۆفی نێردەی تایبەتی كۆشكی سپی و جارید كۆشنەری زاوای ترەمپ ئەندامیەتی لە شاندەكە دەكەن.

ڕۆژی 11ی نیسان/ئەپریل گەڕی یەكەمی دانوستاندن لە نێوان تاران و واشنتن لە ئیسلام ئاباد و بە ناوەندگیری پاكستان ئەنجام درا، ئەمەیش دوای ئەوەی هەشتی نیسان/ئەپریل هەردوولا ڕێككەوتنی ئاگربەستیان بۆ ماوەی دوو هەفتە ڕاگەیاند.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا