فرەنسا و بریتانیا ڕۆژی هەینی کۆنفرانسێک بۆ "ئەو وڵاتانەی بەشدارنین لە شەڕ" و ئامادەن بۆ بەشداریکردن لە "ئەرکێکی فرەلایەنە و تەنها بەرگریكارانە" لە گەروی هورمز ڕێکدەخەن و بە سەرۆكایەتی ماکرۆن و ستارمەر، باس لە کۆمەڵێک پرس دەکەن، لەوانە سەپاندنی سزای ئەگەری بەسەر ئێران و هاوکاری بۆ دەستەبەرکردنی ئازادی هاتوچۆی دەریایی.
کۆشكی ئەلیزیێ ڕۆژی سێشەممە ڕایگەیاند، فرەنسا و بریتانیا ڕۆژی هەینی لە پاریسەوە، کۆنفرانسێک لە ڕێگەی پەیوەندی ڤیدیۆییەوە بۆ "ئەو وڵاتانەی بەشدارنین لە شەڕ" و ئامادەن بۆ بەشداریکردن لە "ئەرکێکی فرەلایەنە و تەنها بەرگریكارانە" لە گەروی هورمز ڕێکدەخەن.
ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فرەنسا و کیەر ستارمەر، سەرۆک وەزیرانی بریتانیا سەرۆکایەتی کۆبونەوەکە دەکەن بۆ تاوتوێکردنی ئەم ئەرکە کە هێشتا.
سەرچاوەیەکی ئاگادار ڕایگەیاندوە، ئەو کۆبونەوە دیپلۆماسییانەی کە ئەم هەفتەیە بە سەرۆکایەتی فرەنسا و بریتانیا بەڕێوەدەچن، لەسەر بنەمای کۆمەڵێک تیمی کار دەبن کە باس لە کۆمەڵێک پرس دەکەن، لەوانە سەپاندنی سزای ئەگەری بەسەر ئێران و هاوکاری بۆ دەستەبەرکردنی ئازادی هاتوچۆی دەریایی.
سەرۆکایەتی فرەنسا ڕونیکردەوە کە ئەو ئەرکە، کە جیاوازە لە هەوڵەکانی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا، "ئامانجی گەڕاندنەوەی ئازادی هاتوچۆی دەریاییە بۆ گەروی هورمز کاتێک بارودۆخی ئەمنی ڕێگە بدات".
ڕاگەیەندراوی پەیوەندیدار؛
ئاژانسی "ڕۆیتەرز" لە زاری سەرچاوەیەکی ئاگادارەوە بڵاویکردەوە، گفتوگۆکان لە ڕێگەی تیمی کاری تایبەتەوە دەبن کە چەندین دۆسیە لەخۆ دەگرێت، لەوانە سەپاندنی سزای ئەگەری بەسەر ئێران، و بەهێزکردنی هاوکاری نێودەوڵەتی بۆ دەستەبەرکردنی ئازادی هاتوچۆی دەریایی.
سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەشکردوە، ژمارەیەک کۆبونەوە، کە پێش دیداری چاوەڕوانکراوی ڕۆژی هەینی بە سەرۆکایەتی هەردو سەرکردەی فرەنسی و بریتانی دێن، جەخت لەسەر پشتگیریکردنی ئاسایشی دەریایی و ئازادی هاتوچۆ دەکەنەوە، لەگەڵ تاوتوێکردنی ڕێکاری ئابوری دژی ئێران لە ئەگەری بەردەوامبونی داخستنی گەروی هورمز.
هەروەها گفتوگۆکان باس لە ڕێگاکانی دەستەبەرکردنی ئازادکردنی دەریاوانەکان و کەشتییە گیرخواردوەکان دەکەن، و کارکردن بۆ بەرزکردنەوەی ئامادەیی دەستپێکردنەوەی جوڵەی دەریایی هەر کە بارودۆخی گونجاو بڕەخسێت


وەڵام بدەوه