سێ به‌رپرسی باڵای ئێرانی ئاگادار له دانوستانه‌كان له پاكستان، كه داوایان كردوه ناسنامه‌كه‌یان ئاشكرا نه‌كرێت به ڕۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمز راگه‌یاندوه، موجته‌با خامنه‌یی ڕێبه‌ری باڵای كۆماری ئیسلامی ئێران ده‌سه‌ڵاتی داوه‌ته محه‌مه‌د باقر قالیباف سه‌رۆكی شانده‌كه كه سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ئێرانه، بۆ ئه‌نجامدانی ڕێككه‌وتن یان كشانه‌وه له دانوستانه‌كان.
ڕۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمز ڕونیشیكردوه‌ته‌وه، پێویسته گفتوگۆكانی ڕۆژی شه‌ممه به جددی وه‌ربگیرێن، چونكه شانده‌كه كه لانیكه‌م له 70 كه‌س پێكهاتبون، دیپلۆماتكار و دانوستانكاری به‌ئه‌زمون و شاره‌زای كاروباری دارایی و سزاكان و به‌رپرسانی سه‌ربازی و ڕاوێژكاری یاسایی له‌خۆگرتبو.


وەڵام بدەوه