رۆژنامەی کەیهان كه نزیكه له ڕێبه‌ری باڵای كۆماری ئیسلامی ئێران نۆ مه‌رجی بڵاوكرده‌وه كه تاران داوای ده‌كات بۆ راگرتنی شه‌ڕ، له‌وانه، بونی ده‌سه‌ڵاتی ته‌واو به‌سه‌ر گه‌روی هورمزدا، هاوكات ده‌ڵێت، ده‌بێت "به فەرمیی پابەندبونی کردەیی دەستدرێژیکاران بە راگرتنی هەمیشەیی جەنگ و تیرۆر رابگه‌یه‌نرێت".
رۆژنامەی کەیهان ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه بڵاویكرده‌وه، حكومه‌تی تاران نۆ خاڵی دیاریكردوه وه‌ك مه‌رجی كۆتاییهێنان به شه‌ڕ له‌وانه کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە و نەمانی بنکەکانیان لە رۆژئاوای ئاسیا هه‌روه‌ها جێبەجێکردنی سیستمی فەرمی، یاسایی-ئابوریی هاتوچۆی کەشتییەکان لە تەنگەی هورمز لەژێر سەروەریی کۆماری ئیسلامیی ئێران.
له خاڵی سێیه‌می داواكاریه‌كه‌ی تاران‌دا هاتوه، ده‌بێت هێرشه‌كانی سه‌ر عێراق، لوبنان و بەرەی موقاوەمە رابگیردرێت، هه‌روه‌ها له خاڵی چواره‌مدا ده‌ڵێت، ته‌واوی سزاكانی سه‌ر ئێران كه له‌لایه‌ن نەتەوە یەکگرتوەکان و ئەمریکاوه سه‌پێنراون هه‌ڵوه‌بشێنرێنه‌وه.
ئه‌وه‌ش هاتوه، له مه‌رجی پێنجه‌مدا باس له ئازادکردن و گەڕانەوەی دەستبەجێی داراییە بلۆکەکراوەکانی ئێران لە ئەمریکا و وڵاتانی دیکە ده‌كات، خاڵی شه‌شه‌میش په‌یوه‌سته به ناساندنی فەرمیی ئەمریکا و ئیسرائیل وەک دەستدرێژیکار و پێدانی قەرەبوی سەرەتایی تاوه‌كو کاتی یەکلاییکردنەوەی کۆتایی زیانەکان


وەڵام بدەوه