مەسعوود پزیشکیان، سەرۆک کۆماری ئێران، لە پەیامێکی فەرمیدا لە کە لە هەژماری ئێکس بڵاوی کردووەتەوە، ستراتیژیی وڵاتەکەی سەبارەت بە گرژییەکانی ناوچەکە و ئەگەری ڕووبەڕووبوونەوەی سەربازی ڕوون کردەوە.
پزیشکیان جەختی لەوە کردووەتەوە کە کۆماری ئیسلامی ئێران دەست پێشخەری هیچ جەنگێک نییە و ڕایگەیاند: "چەندین جار ڕامانگەیاندووە، ئێران هێرشی پێشوەختە ئەنجام نادات، بەڵام لە بەرامبەر هەر دەستدرێژییەک بۆ سەر ژێرخان و ناوەندە ئابوورییەکانی وڵات، وەڵامێکی توند و کوشندەمان بۆ دوژمنی تاوانبار دەبێت."
لە بەشێکی تری پەیامەکەیدا، سەرۆک کۆماری ئێران هۆشدارییەکی ڕاستەوخۆی ئاراستەی وڵاتانی دراوسێ و ناوچەکە کردووە و دەڵێت: "بە وڵاتانی ناوچەکە دەڵێم، ئەگەر بەدوای گەشەپێدان، ئارامی و ئاسایشدا دەگەڕێن، ڕێگە مەدەن دوژمنانی ئێمە لە ناو خاکی وڵاتانی ئێوەوە جەنگ دژی ئێران بەڕێوەبەرن."


وەڵام بدەوه