وەزارەتی تەندروستی ئیسرائیل بەیانی ئەمڕۆ هەینی ئاماری ژمارەی بریندارەكانی لە ئەنجامی هێرشە مووشەكییەكانی ئێران بۆ سەر وڵاتەكەی بڵاو كردەوە.
وەزارەتی تەندروستی ئیسرائیل لە راگەیەنراوێكدا بڵاوی كردەوە: تا ئێستا 5492 بریندار گەیەنراوەتە نەخۆشخانەكان بە مەبەستی چارەسەری، لەو ژمارەیەش تا ئێستا 116 بریندار لە نەخۆشخانە ماوەنەتەوە و چارەسەر وەردەگرن كە 16 لەوانە باری تەندروستییان مەترسیدار و ناجێگیرە.
هەروەها بڵاوی كردەوە: لە ماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا تا كاتژمێر 7ی بەیانی ئەمڕۆ 261 برینداری نوێ گەیەنراونەتە نەخۆشخانە كە برینی یەكێكیان زۆر سەختە.
ئەمە لەكاتێكدایە كە شەڕی ئەمریكا و ئیسرائیل دژی ئێران پێ دەنێتە هەفتەی چوارەمەوە، هێرشە مووشەكییەكانی ئێران بۆ سەر شارەكانی ئیسرائیل و بەشێك لە وڵاتانی كەنداو بەردەوامە.


وەڵام بدەوه