ڕۆژنامه‌یه‌كی ئیسرائیلی دووپاتی كرده‌وه، كه موجته‌با خامنه‌یی ڕێبه‌ری نوێی كۆماری ئیسلامی ئێران ڕه‌زامه‌ندی به حكوومه‌تی وڵاته‌كه‌ی داوه كه دانوستاندن له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا بكه‌ن و به په‌له جه‌نگ كۆتایی پێبهێنرێت.
ڕۆژنامه‌ی یه‌دیعوت ئه‌حره‌نۆتی ئیسرائیلی بڵاوی كرده‌وه، عه‌باس عێراقچی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران نامه‌یه‌كی بۆ ستیڤ ویتكۆفی نیرده‌ی تایبه‌تی كۆشكی سپی ڕه‌وانه‌كردووه و تێیدا ئه‌وه‌ی خستووه‌ته‌ڕوو، كه موجته‌با خامنه‌یی ڕێبه‌ری نوێی ئێران ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر دانوستاندن و گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا داوه.
رۆژنامه‌كه نووسیویه‌تی، ئیسرائیل له ده‌ره‌وه‌ی گفتوگۆ و هه‌وڵه‌كانه بۆ ده‌ستكردنه‌وه به دانوستاندن له‌گه‌ڵ ئێران، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا ئه‌مه‌ریكا به نهێنی گفتوگۆ له‌گه‌ڵ تاران ده‌كات. هاوكات خامنه‌یی كوڕ به مه‌رج ئاماده‌یی تارانی بۆ دانوستاندن ده‌ربڕیووه، له‌وانه‌یش كۆتاییهاتنی جه‌نگ به گوێره‌ی ئه‌و مه‌رجانه‌ی كه ئێران ده‌یخاته‌ڕوو.
تا ئێسته لایه‌نی ئێرانی پشتڕاستی هه‌وڵه‌كانی ده‌ستكردنه‌وه به گفتوگۆ و دانوستاندنیان له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا نه‌كردووه‌ته‌وه، ئه‌مه‌یش له كاتێكدایه تره‌مپ و ئه‌مه‌یكا و میدیاكانی ڕۆژئاوا به به‌رده‌وامی باس له گفتوگۆی نهێنی و ناڕاسته‌وخۆی ویتكۆف و عێراقچی بۆ ده‌ستكردنه‌وه به گفتوگۆ دیپلۆماسییه‌كان به ئامانجی گه‌یشتن به ڕێككه‌وتن له نێوان هه‌ردوو وڵات ده‌كه‌ن


وەڵام بدەوه