Kurdistan Press - ئاماری گشتی کوژراو و بریندارەکانی ئەم شەڕە راگەیاندرا ئاماری گشتی کوژراو و بریندارەکانی ئەم شەڕە راگەیاندرا | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ئاماری گشتی کوژراو و بریندارەکانی ئەم شەڕە راگەیاندرا

ئاماری گشتی کوژراو و بریندارەکانی ئەم شەڕە راگەیاندرا. ئاژانسی هەواڵی "فڕانس پرێس" دوایین ئامارەکانی کوژراو و بریندارەكانی شەڕی نێوان ئەمەریکا و ئیسرائیل بەرامبەر ئێران بڵاوكردەوە، کە لەسەر بنەمای راپۆرتی رێکخراوە ناحکومییەکان و حکومەتەکان ئامادە کراوە.
ئێران
بەپێی ئاماری رێکخراوی مافی مرۆڤیهەرانا، لەم شەڕەدا لانیکەم 3,230 کەس کوژراون، کە بەم شێوەیەیە:
1,406 هاووڵاتیی مەدەنی (لە نێویاندا 210 منداڵ هەن).
1,167 کارمەندی سەربازی و ئەمنی.
657 کەس کە ناسنامە و پلەکەیان دیار نییە.
لوبنان
وەزارەتی تەندروستیی لوبنان رایگەیاندووە کە 1,029 کەس کوژراون، کە بەم شێوەیەیە
832 پیاو، 79 ژن، 118 منداڵ.
ژمارەی بریندارەکان گەیشتووەتە 2,786 کەس.
ئیسرائیل
بەرپرسانی ئیسرائیل کوژرانی 18 و برینداربوونی زیاتر لە 450 كەسیان راگەیاندووە. 
عێراق و هەرێمی کوردستان
لانی کەم 68 کەس کوژراون، كەم بەم شێوەیەیە 
49 چەکداری گرووپە میلیشیاکانی سەر بە ئێران.
6 کارمەندی ئەمەریکی (بەهۆی کەوتنی فڕۆکەی سووتەمەنی).
1 سەربازی فەرەنسی لە هەرێمی کوردستان
5 چەکداری حزبە کوردییەکانی رۆژهەڵات لە هەرێمی کوردستان.
1 پاسەوانی فڕۆکەخانەی هەولێر
1 ئەفسەری هەواڵگریی عێراق و 1 هاووڵاتیی مەدەنی و 4 کەسی دیکە لە بەغدا.
وڵاتانی کەنداو
قەتەر: 7 کوژراو (4 سەربازی قەتەری و 3 تورکی).
ئیمارات: 8 کوژراو (6 مەدەنی و 2 سەربازی).
کوێت: 6 کوژراو (2 سەرباز، 2 پاسەوانی سنوور، 2 مەدەنی).
سعوودیە: 2 هاووڵاتیی مەدەنی.
بەحرەین: 2 هاووڵاتیی مەدەنی.
عومان: 3 کوژراو (1 دەریاوان و 2 مەدەنی).
سەربازانی ئەمەریکا لە کەنداو: 7 سەرباز لە کوێت و سعوودیە کوژراون.
کۆی گشتی بریندارەکان: نزیکەی 200 سەرباز لە حەوت وڵاتی جیاوازی ناوچەکە، کە 10یان برینیان سەختە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا