وەزیری جەنگی ئەمەریكا لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رای گەیاند، هیچ كاتێك ئامانجەكان 100% ناپێكێنرێن، چونكە ئێران وڵاتێكی گەورەیە و چەندان تونێلی گەورەیان دروست كردووە، بەڵام هاوكاریی خەڵكی خۆیان نەكردووە، بۆیە لێیان دەدەین.
ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد كە هەر ئەمڕۆ حەوت هەزار ئامانجیان لە ئێران پێكاوە و بەردەوام دەبن لە كەمكردنەوەی تواناكانی ئێران و هێزەكانیان لەسەر زەوی.
وەزیری جەنگی ئەمەریكا دووپاتی لەوە كردووە كە دەبێت دڵنیا بینەوە هێزی بەرگریی ئێران لەناو براوە، ئیستەیش هیچی تر توانای بەرهەمهێنانی مووشەكیان نەماوە و 120 كەشتیی جەنگی ئێرانی لەناو براون.
ئاماژەی بۆ ئەوەیش كرد كە ئێستە پیشەسازیی سەرەكی ئەوان دروستكردنی مووشەك و پاڵپشتیی تیرۆرە، بۆیە رژێمێكی لەو جۆرەی وەك ئێران كە نایەوێ واز لە ئەتۆم بێنێ، هەڕەشەیە بۆ سەر هەموو دنیا.
وەزیری جەنگی ئەمەریكا سوپاسی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی وڵاتەكەی كرد كە هەوڵ دەدات دنیا ئازاد بكات، پێویستە پێشانی بدەین كە لە دیموكراسیداین و جەنگ دەكەین بۆ بردنەوە.


وەڵام بدەوه