ئەکسیۆس لە زاری بەرپرسێکی ئیسرائیلییەوە:
هێزی ئاسمانی ئیسرائیل هێرشێکیکردوەتە سەر گەورەترین دامەزراوەی غازی سروشتی لە باشوری ڕۆژئاوای ئێران.
هێرشەکە بە هەماهەنگی لەگەڵ ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا و بە ڕەزامەندی ئەو ئەنجامدراوە.
هێرشکردنە سەر وێستگەی غازی عەسەلویە، کە وێستگەیەکی هەر سەرەکی بەرهەمهێنانی غازە دەبێتە هۆی دروستکردنی قەیرانی کارەبا و بەنزین و گازۆیل لە ئێراندا.
وێستگەی غازی عەسەلویە، گەورەترین و گرنگترین ناوەندی پیشەسازی و ئابورییە لە ئێراندا، کە بە "دڵە ئابورییەکەی ئێران" دادەنرێت.
عەسەلویە ناوەندی سەرەکیی پەرپێدانی کێڵگەی غازی "پارسی باشور"ـە. ئەم کێڵگەیە گەورەترین کۆگای غازی سروشتییە لە جیهاندا (کە ئێران و قەتەر تێیدا هاوبەشن).
دەکەوێتە پارێزگای بوشەهر لە کەناراوەکانی کەنداوی عەرەبی (فارسی)، نزیکەی 270 کیلۆمەتر لە باشوری ڕۆژهەڵاتی شاری بوشەهرەوە دورە.


وەڵام بدەوه