Kurdistan Press - ئیسرائیل سوپرایزمان هەیە ئیسرائیل سوپرایزمان هەیە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ئیسرائیل سوپرایزمان هەیە

ناتانیاهۆ سوپرایزی زیاترمان هەیە. دوای كوشتنی عەلی خامنەیی رابەری باڵای ئێران لە هێرشە ئاسمانییە هاوبەشەكەی ئەمەریكا و ئیسرائیل بۆ سەر تاران لە 28ی شوباتی رابردوو، ئێران تووشی شۆك بوو، ئەمڕۆ هاتە راگەیاندن كە لە هێرشەكانی شەوی رابردوو بۆ سەر تاران عەلی لاریجانی ئەمینداری ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران و پۆلێك فەرماندەی تری سوپای پاسدارانیان كوشتووە، سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل دووپاتی كردەوە كە سوپرایزی زیاتریان هەیە.
ئەمڕۆ سێشەم بنیامین نەتنیاهۆ سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل دووپاتی لە كوشتنی عەلی لاریجانی و غولام رەزا سلێمانی فەرماندەی بەسیج كردەوە و ئاماژەی كرد كە بە فێڵ شەڕ لەگەڵ ئێران دەكەن و سوپرایزی زیاتریان هەیە، گوتی، توانیمان لاریجانی و فەرماندەی بەسیج لەناو ببەین، كار بۆ لاوازكردنی رژێمی ئێران دەكەین و بەو هیوایەی بوارێك بۆ گەلی ئێران برەخسێنین بۆ رووخاندنی رژێمەكە، چونكە رووخانی ئەو رژێمە ئاسان نییە و بەیەك هەنگاو نابێت.
ئەمڕۆ سێشەم یسرائیل كاتس وەزیری بەرگری ئیسرائیل كوشتنی لاریجانی و سلێمانی لە هێرشە ئاسمانییەكانی شەوی رابردوو بۆ سەر تاران دووپات كردەوە، لای خۆیەوە جەدعوون ساعر وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل بەدووری زانی گەلی ئێران بێ یارمەتی دەرەكی بتوانێت رژێمی ئەو وڵاتە بڕووخێنێت، دووپاتی كردەوە كە گورزەكانی سێ هەفتەی رابردوو توانا سەربازییەكانی تارانی لاواز كردووە.  

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا