ناوەندی ئۆپراسیۆنە بازرگانییە دەریایییەکانی شانشینی یەکگرتو، کە لەلایەن سوپای بریتانیاوە بەڕێوەدەبرێت، ڕایگەیاند، ئاگاداریی روداوێکیان پێگەیشتوە لە دوری 25 میلی دەریایی لە باکوری رۆژئاوای "رەئسولخەیمە" لە ئیمارات كە کەشتییەكی بارهەڵگر لە ناو گەروەکە، لە باکوری سوڵتنشینی عومان پێکراوە.
بەگوێرەی راگەیەنراوی دەستە بریتانییەکە، کاپتنی کەشتییە کۆنتێنەرهەڵگرەکە رایگەیاندوە، کەشتییەکەیان زیانی بەرکەوتوە بەهۆی هێرشێکەوە گومانی موشەکێکی نەناسراوی لێدەکرێت. دەستەکە ئەوەشی خستە رو، قەبارەی زیانەکان لە ئێستادا نەزانراوە، بەڵام لێکۆڵینەوە بەردەوامە و خۆشبەختانە تەواوی ئەندامانی تاقمەکە سەلامەتن


وەڵام بدەوه