Kurdistan Press - دوو کەشتی گەورە لە ڕێگان دوو کەشتی گەورە لە ڕێگان | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

دوو کەشتی گەورە لە ڕێگان

ڕۆژنامەی واشنتن پۆست ئاشکرایکردوە، دو کەشتی سەر بە کۆمپانیایەکی ئێرانی کە لەلایەن ئەمریکاوە تۆمەتبارکراون بە دابینکردنی بەرنامەی موشەکی بالیستیکی تاران، ئەم هەفتەیە بەندەرێکی هەڵگرتنی ماددە کیمیاییەکانی چینیان بەجێهێشتوە و بارکرابون بە کاڵا و بەرەو ئێران بەڕێکەوتون.

 

 

ڕۆژنامەی واشنتن پۆست له‌ راپۆرتێكدا باسی له‌وه‌كردوه‌، بە پشتبەستن بە شیکارییەک گەیشتوه‌ته‌ ئەو ئەنجامەی کە ئەو دو کەشتییە بەشێکن لە کۆمپانیای کەشتیوانی ئێرانی "ئیریسێل" کە کۆمپانیایەکی دەوڵەتییە و کەوتوه‌تە ژێر سزاکانی ئەمریکا و ئەوروپا و لەلایەن واشنتنەوە بە "هێڵی کەشتیوانی پەسەندکراوی قەوارە ئێرانییەکان کە پشتیوانی لە بەرنامەکانی چەکی ئەتۆمی و بریکارەکانی دابینکردنی چەکی ئەتۆمی دەکەن" وەسف ده‌كرێت.

 

ئەو دو کەشتییە بە ناوەکانی شەبدیس و بارزین، کە هەریەکەیان توانای هەڵگرتنی شەش هەزار و 500 و 14 هەزار و 500 کۆنتێنەریان هەیە، لە بەندەری گاولان لە ژوهای کە دەکەوێتە کەنارەکانی باشوری ڕۆژهەڵاتی چین وەستاون.

 

شارەزایان بۆ ڕۆژنامەی واشنتن پۆست ڕونیان کردەوە کە گاولان بەندەرێکی بارکردنە بۆ ماددە کیمیاییەکان، لەنێویاندا سۆدیۆم پەرکلۆرات، کە مادەیەکی خاو و سەرەکییە بۆ سوتەمەنی موشەکی ڕەق کە ئێران زۆر پێویستی پێیەتی بۆ بەرنامە موشەکییەکەی.

 

لە سەرەتای ئەمساڵەوە تاوه‌كو ئێستا 12 کەشتیی دیکەی سەر بە "ئەریسێل" سەردانی بەندەرەکەیان کردوە، بەڵام شارەزایان ئاماژەیان بەوە کردوە کە جێگەی سەرنج دەبێت بۆ پەکین کە لەم کاتەدا ڕێگە بە هەر کەشتییەک بدات کە بەرەو ئێران بڕوات و کەرەستەی پەیوەندیدار بە چەکەوە بەرەو ئێران بڕوات، چونکە پێشبینی دەکەن چین ئاگاداری هەنگاوێکی لەو شێوەیە بێت لە ژێر ڕۆشنایی شەڕی ڕاستەوخۆی نێوان ئەمریکا و ئیسرائیل لە لایەک و ئێران لە لایەکی دیکە.

 

باڵیۆزخانەی چین لە واشنتن وەڵامی ئەو پەیامانەی نەدایەوە کە داوای لێدوانیان دەکرد، هەروەها وەزارەتی جه‌نگی ئەمریکا (پێنتاگۆن)، کۆشکی سپی یان وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا وەڵامی داواکاری هاوشێوەیان نەدایەوە.

 

بەگوێرەی ڕۆژنامەی واشنتن پۆست، ئەو دو کەشتییە دوای ئەوەی ئەمریکا و ئیسرائیل دەستیان بە هێرشی سەر ئێران کرد، بە بارکراوی کەلوپەلەوە بەندەری گاولانیان بەجێهێشت

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا