دوای هەڕەشەکانی سەرۆکی ئازەربایجان بۆ هێرشکردنەسەر ئێران، وەزارەتی دەرەوەی ئازەربایجان باڵیۆزخانە و کونسوڵخانەی وڵاتەکەی لە ئێران داخست.
وەزارەتی دەرەوەی ئازەربایجان لەڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد،" باڵیۆزخانەی وڵاتەکەمان لەتاران و کۆنسوڵخانەکەمان لە تەبرێز داخست و نێردە دیپلۆماسییەکانمان کشاندەوە ".
ئەمەش لەکاتێکدایە، لەکاردانەوەی کەوتنەخوارەوەی دوو درۆن لە ئازەربایجان، وەزارەتی دەرەوەی وڵاتەکە ئێرانی تۆمەتبارکرد بەو هێرشانە و نامەیەکی ناڕەزایەتی ڕادەستکردن و دواتر ئیلهام عەلێیف سەرۆکی ئازەربایجان فەرمانی بە سوپای وڵاتەکەی کرد ئامادەکاری بکەن بۆ ئەنجامدانی هێرشی تۆڵەسەندنەوە لەئێران.


وەڵام بدەوه