سەرۆکی ئازەربایجان فەرمانی بە سوپای وڵاتەکەی کرد ئامادەکاری بۆ هێرشی تۆڵەسەندنەوە دژی ئێران بکەن، دوای ئەوەی تارانی بە ئەنجامدانی هێرشی درۆنی بۆ سەر نەخچەڤان تۆمەتبار کرد.
ئەمڕۆ پێنجشەم پێنجی ئاداری 2026، ئیلهام ئەلیێڤ سەرۆکی ئازەربایجان، فەرمانی بە سوپا کرد ئامادەسازی بکەن بۆ ئەنجامدانی هێرشی پێچەوانە دژی ئێران. ئەلیێڤ کارەکەی تارانی بە "کردەوەیەکی تیرۆریستی و دەستدرێژییەکی بێ پاساو" وەسف کرد.
پێشتر وەزارەتی دەرەوەی ئازەربایجان ڕای گەیاندبوو، ئێران هێرشی کردووەتە سەر هەرێمی نەخچەڤان و فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوان (درۆن) لە نزیک فڕۆکەخانەیەک و یەکێکی تر لە نزیک قوتابخانەیەک کەوتوونەتە خوارەوە.
لە بەرانبەردا، دەستەی ئەرکانی گشتیی هێزە چەکدارەکانی ئێران، ڕەتی کردەوە هیچ درۆنێکیان ئاراستەی خاکی ئازەربایجان کردبێت.
جێی باسە تاران بەردەوام ڕەتی دەکاتەوە ژێرخانی نەوتی و ئامانجی مەدەنیی کردبێتە ئامانج، هەرچەندە ئاگری درۆن و مووشەکەکانی ئەو شوێنانەی پێکاوە


وەڵام بدەوه