وەزارەتی بەرگری ئیسرائیل ئەمڕۆ پێنجشەممە ڕایگەیاند، پیت هێگسێس وەزیری بەرگری ئەمریکا بە ئیسرائیلی ڕاگەیاندوە "تاوهكو کۆتایی بەردەوام بن و ئەمریکا لەگەڵ ئیسرائیل وەستاوە".
بەپێی ڕاپۆرێك، لە گفتوگۆیەکی شهوی رابردودا لهگهڵ یسرائیل کاتز، وهزیری بهرگری ئیسرائیل، پیت هێگسێس وەزیری بەرگری ئەمریکا وتویهتی، ""تاوهكو کۆتایی بەردەوام بن و ئەمریکا لەگەڵ ئیسرائیل وەستاوە".
کاتز سوپاسی هێگسێتی کردوە بۆ هاوکاری بەرفراوانی ئەمریکا "لە بەرگریکردن لە هاوڵاتیانی ئیسرائیل لە بەرامبەر هەڕەشەی موشەکی ئێران".
پیت هیگسێت لەمیانەی كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، "ئەمریکا سەرکەوتو دەبێت، بە شێوەیەکی یەکلاکەرەوە، وێرانکەر و بەبێ بەزەیی. ئێمە تەنها چوار ڕۆژە لەمەداین و ئەنجامەکان سەر سوڕهێنەر بون. لە ڕاستیدا مێژویین".
هیگسێت وتی، "لە کەمتر لە هەفتەیەکدا"، ئەمریکا و ئیسرائیل کۆنتڕۆڵی تەواوی ئاسمانی ئێران دەكەن. "ئەمە بەو مانایەیە کە ئێمە بە درێژایی ڕۆژ و شەو لە ئاسمانین، موشەکەکان و بنکەی پیشەسازی بەرگری ئێران دەدۆزینەوە و دیارییان دەکەین و کۆتاییان پێدەهێنین. سەرکردەکانیان و سەرکردە سەربازییەکانیان دەدۆزینەوە و دیارییان دەکەین".


وەڵام بدەوه