Kurdistan Press - ئیسرائیل هێرشی زەمینی ئەنجام دا ئیسرائیل هێرشی زەمینی ئەنجام دا | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ئیسرائیل هێرشی زەمینی ئەنجام دا

سەرچاوەكانی ئیسرائیل دووپات لەوە دەكەنەوە، ئەندامانی هەواڵگریی ئیسرائیل "مۆساد" و هێزە تایبەتەكانی ئەو وڵاتە، شەوی ڕابردوو هێرشێكی وشكانییان لە ناوخۆی ئێران ئەنجام داوە.
پێگەی "ئەلعەرەبیە" لە زاری سەرچاوە ئاگادارەكانی ئیسرائیلەوە گواستوویەتییەوە، ئەندامان و چەكدارانی مۆساد و هێزە تایبەتەكانی ئیسرائیل، شەوی ڕابردوو لە ئاسمانی ئێران دابەزیونەتە سەر زەوی و هێرشێكیان ئەنجام داوە و دواتریش بە سەركەوتوویی ئێرانیان جێهێشتووە.
ئەلعەرەبیە هیچ زانیارییەكی تری لەوبارەیەوە نەخستووەتە ڕوو و تەنیا ئەوەی ڕاگەیاندووە، هێرشەكە شەوی ڕابردوو ئەنجام دراوە، بێ ئەوەی هیچ وردەكارییەكی تر ئاشكرا بكرێت.
سەرچاوە فەرمییەكانی ئیسرائیل ئەو هەڵمەتەی مۆساد و هێزە تایبەتەكانی ئیسرائیلیان نە ڕەت كردەوە و نە پشتڕاستیان كردووەتەوە.
ئەو زانیارییانە لە كاتێكدایە كە ئیسرائیل بەردەوامە لە وەشاندنی گورز لە ئێران، ئەمڕۆیش شارەكانی تاران و ئەسفەهان و شیراز و كرمانشان و دوورگەی كیش و هەمەدان و چەندان شاری تری بە چڕی بۆردمان كردووە. لە بەرانبەریشدا كۆماری ئیسلامیی ئێران بەردەوامە لە هاوێشتنی مووشەك بۆ ئیسرائیل و بنكە و بارەگەكانی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا لە ناوچەكە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا