KurdistanPress...

CLOSE

ئەمریکا دوو بارەگای چوڵکرد

بەگوێرەی هەواڵێكی ئاژانسی (سانای) سووری، هێزێكی تایبەتی شام لە حەسەكی، بنكەیەكی سەربازی گرنگیان بەناوی شەدادییە رادەست كرا و ئیدی ئەو بنكەیە لەلایەن ئەو هێزەوە بەهاوبەشی لەگەڵ هێزی ئەموریكی بەڕێوە دەبرێت.

پێشتر ئەمەریكا لە چوارچێوەی هاوپەیمانیی بۆ لێدان لە گروپی تیرۆرستی داعش، ئەو هێزەی لەو بنكەیە جێگیر كردبوو و هەروەها لەگەڵ هەسەدە بەهاوبەشی بەڕێوەیان دەبرد و گروتووخانەیەكی تایبەتیشی لێبوو، كە چەكدارانی داعشی تێدا زیندانی كرابوو.

ئەمە دەبێتە دووەم بنكەی سەربازی ئەمەریكا، كە لەدوای رووخانی ئەسەد، رادەستی هێزەكانی سەر بە شام كراوە.

لە ١٢ی شووباتدا، هێزەكانی شام، بنكەی سەربازی تەنفیان لەسەر سنووری عێڕاق و ئوردن ڕادەست كرا، كە ئەویش پێشتر هێزەكانی ئەمەریكای لێبوو.

دوای ئەوەی هەسەدە و حكوومەتی راگوزەریی سووریا لەسەر ئاگربەست رێككەوتن و هەروەها هەسەدەش لە چوارچێوەی چوار لیوا چووە سەر وەزارەتی بەرگری سووریا، ئیدی ئەموریكا هێزەكانی خۆی لە سووریا بەرەو كشانەوە برد، بەتایبەت دوای ئەوەی داعشە دەستگیركراوەكان لە سووریاوە گواسترانەوە بۆ عێڕاق.

بەگوێرەی زانیارییەكان، ئەمریكا لە سووریا ٢٢ بنكەی سەربازی هەبوو، لە هەموو ئەو بنكانەشدا لەگەڵ هەسەدە بەیەكەوە بەڕێوەیان دەبرد و راهێنانیشیان بە هەسەدە دەكرد.

بنكە سەربازییەكانی ئەمەریكا لە سووریا ئەمانە بوون (رومەیلان، روباریا، مەبروكە، تەلبایدەر، كاسراك، كۆبانێ، گرێسپی، شەدادییە، تەنف، تەبقە.....هتد).

ئاژانسی (رۆیتەرز) بڵاوی كردەوە، لە ٢٠٢٥دا، ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ بڕیاریدا هەموو بنكە سەربازییەكانی لە سووریا رادەستی حكوومەتی سووریا بكات، تەنیا یەك بنكەی سەربازی بهێڵێتەوە و هەروەها ژمارەی سەربازەكانی لە ٥ هەزارەوە بۆ ٥٠٠ سەرباز كەم بكاتەوە. ئەم بەرنامەیەش جێبەجێ كراوە و بنكە سەبازییەكان رادەست دەكرێن و ژمارەی سەربازەكانیشیان بەرەو كەمی دەچێت.

بۆچی شەدادییە و تەنف گرنگ بوون؟

بنكەی سەربازی شەدادییە، كە سەر بە پارێزكاری حەسەكەیە، بەر لەوەی هێزەكانی شام بچنە ناو ئەو بنكەیە، لەژێر كۆنتڕۆڵی هەسەدە بوو، واتە هەسەدە ئەو ناوچەیەی لەژێر كۆنتڕۆڵ بوو، هەروەها گرتوخانەیەكی گەورەشی لێ بوو و چەكدار و ژن و منداڵی ئەو داعشانەی لێبوو كە لەلایەن هەسەدەوە دەستگیر كرابوون.

گرنگی ئەو بنكە سەربازییە لەوەدا بوو، حەسەكی و دێرەزووری بەیەكەوە دەبەستەوە. لە ٢٠١٦شدا، ئەو بنكەیە رۆڵێكی گەورەی بینی لە لێدان لە داعش و لەوكاتەوە هێزەكانی ئەمەریكای لێیە.

بنكەی سەربازی تەنفیش، لەسەر سنووری عێڕاق و ئوردن و سووریا بوو و نزیك بوو لە پارێزگای حەمس، هەروەها لەڕووی بازرگانیی و سەربازییەوە رۆڵێكی گەورەی هەبوو، لەڕووی جیۆپۆلیتیكیشەوە زۆر گرنگ بوو، چونكە رێگەی وشكانی نێوان شام و بەغدا بوو.

دوای ئەوەی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی بۆ لێدان لە داعش دروست بوو، ئەو بنكەیە رۆڵی گەورەی گێڕا و كاریگەریی زۆری هەبوو لەسەر لاوازبوونی داعش لە ناوچەكەدا.

 

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه