KurdistanPress...

CLOSE

مەترسی وێرانکەر لەسەر ئێران ئاشکراکرا

بڕیارە دووەم گەڕی دانوستانەكانی ئێران و ئەمەریكا لە جنێڤ لە سویسرا بەڕێوە بچێت، بەڵام ئەو دانوستانانە هاوكاتن لەگەڵ كۆكردنەوەی هێزێكی گەورەی سەربازیی ئەمەریكی لە ناوچەكە، ئەوەش وای كردووە شارەزایان پێیان وابێت رێگەچارەی دیپلۆماسی سنووردارە، چالاكێكی ئێرانی دووپاتی كردەوە كە ئەگەر دانوستانەكان شكست بێنن، چارەنووسێكی مەترسیدار چاوەڕوانی وڵاتەكەی دەكات.

د.سادق زیباكەلام مامۆستای زانستە سیاسییەكانە لە زانكۆی تاران و سیاسەتوانی ریفۆرخواز رای گەیاند، رژێمی كۆماری ئیسلامیی ئێران دەزانێت كە لە رووبەڕووبوونەوەی ئەمەریكا سەركەوتن نییە، چونكە شەڕ تەنیا دەبێتە هۆی وێرانبوونی ژێرخانی وڵات و لەناوچوونی پیشەسازییەكانی.

روونی كردەوە، كۆماری ئیسلامی باش دەزانێت ئەگەر بە رێككەوتن نەگەن، شەڕ شوێنگرەوەیەكی باش نییە، چونكە ئەوەی چاوەڕوانی ئێران دەكات زۆر مەترسیدارە، ئەگەر شەڕ دروست ببێت، مەرج نییە رژێمی ئێران بڕووخێت، بەڵكو شتێكی زۆر مەترسیدار روودەدات. 

پێشتریش زیباكەلام ئاماژەی كردبوو كە ئەگەری سەرهەڵدانی شەڕ لە نێوان ئەمەریكا و ئێران نییە، چونكە لە كۆتاییەكەی تاران مەرجەكانی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمەریكا قبووڵ دەكات، بەڵام بە شێوەیەكی رانەگەیەندراو، ئێران لە دۆسیەكانی ئەتۆمی و مووشەكی و پاڵپشتیكردنی هێزە هاوپەیمانەكانی لە ناوچەكە پاشەكشە دەكات، بۆیە بژارەی رووبەڕووبوونەوەی سەربازی لەگەڵ ئەمەریكا بژارەیەكی كردەنی نییە.

دووپاتی كردەوە، داواكارییەكانی ترەمپ روونن و پێویستیان بە دانوستانێكی دوورودرێژ نییە، بۆیە ئەگەری هەیە دوور لە رووناكی تاران سازشی پێویست بكات، تاران بەرانبەر ترەمپ رادەست دەبێت، پێویستە دەستبەرداری بەرنامە ئەتۆمی و مووشەكی چالاكی گرووپەكانی بێت، پێویستە ئەوەی ترەمپ داوای دەكات پێی بدات، بۆیە نزیكترین سیناریۆ چارەسەرییەكی رانەگەیەنراوە، نەك شەڕێكی كراوە لە نێوان هەردوو وڵات.

 

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه