ناتانیاهوو: هەر کەسێک ئازارمان بدات، خوێنی لە ئەستۆی خۆیەتی. تەلەڤیڤ - بنیامین ناتانیاهوو، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل هۆشداری توندی ئاڕاستەی نەیارانی وڵاتەکەی کرد و ڕایگەیاند کە ئیسرائیل ئامادەیە بۆ هەر سیناریۆیەک, چ لە بەرگری کردن بێت و چ لە هێرشبردن.
ناتانیاهوو لە پەیامەکەیدا جەختی کردەوە کە وڵاتەکەی لە دۆخێکی ئامادەباشی بەرزدایە و وتی: "ئێمە ئامادەین بۆ هەر ئەگەرێک، هەم لە ڕووی بەرگری و هەم لە ڕووی هێرشبردنەوە. گورز دەوەشێنین لە هەر کەسێک کە هێرشمان بکاتەسەر."
سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل لە درێژەی قسەکانیدا ئاماژەی بە سیاسەتی نەگۆڕی وڵاتەکەی کرد بەرامبەر بە هەڕەشەکان و ڕایگەیاند: "ئەمە بنەمایەکە کە بەدرێژایی ساڵان دیاریمان کردووە: هەر کەسێک ئازارمان بدات، ئێمەش ئازاری دەدەین و خوێنی لە ئەستۆی خۆیەتی."


وەڵام بدەوه