Kurdistan Press - ئێران داوایەک لە ئەمریکا دەکات ئێران داوایەک لە ئەمریکا دەکات | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ئێران داوایەک لە ئەمریکا دەکات

بڕیارە هەینی داهاتوو شاندەكانی ئێران و ئەمەریكا لە توركیا لەبارەی بەرنامەی ئەتۆمیی ئێران كۆ ببنەوە، ماڵپەڕێكی ئەمەریكی لە چەند سەرچاوەیەكی گواستەوە كە ئێران داوای گۆڕینی شوێن و شێوەی گفتوگۆكانی كردووە.

ماڵپەڕی "ئەكسیۆس" لە چەند سەرچاوەیەكی ئەمەریكی گواستەوە كە رەنگە وەڵامنەدانەوەی ئێران ببێتە هۆی شكستهێنانی گفتوگۆكانی هەینی داهاتوو، ئەوەش وا دەكات سەرۆك ترەمپ لە چارەسەری دیپلۆماسییانەی بەرەو بژارەی سەربازی دوور بكەوێتەوە، لەوكاتەی هێزە سەربازییەكانی ئەمەریكا لە ناوچەكە بڵاوبوونەوەیەكی زۆریان هەیە.

بەپێی سەرچاوەكان تاران لە لێكگەیشتنی چەند رۆژی رابردوو پاشگەز بووەتەوە، دوای ئەوەی چەند دەوڵەتێك وەك چاودێر بۆ گفتوگۆكان بانگهێشت كرابوون، ئێران داوا دەكات گفتوگۆكان لە ئیستەنبووڵەوە بەرەو عومان بێتە گواستنەوە و تەنیا ئێران و ئەمەریكا تیایدا بەشداری بكەن و گفتوگۆكانیش تەنیا لەسەر دۆسیەی ئەتۆمی بێت. 

ئەوە لەوكاتەی ئەمشەو گوتەبێژ بەناوی كۆشكی سپی دووپاتی كردەوە كە تا ئێستە بژارەی گفتوگۆ لەگەڵ ئێران بەردەوامە و سەرۆك ترەمپ رێگەچارەی دیپلۆماسی پێ باشترە و ئەوەش پێویستی بە هاوكاری هەردوولا هەیە، هێشتا بڕیارە ئەم هەفتەیە ستیڤ ویتكۆف نێردراوی ئەمەریكا لەگەڵ بەرپرسانی ئێران گفتوگۆ بكەن. 

ئەمشەو گوتەبێژ بەناوی فەرماندەیی ناوەندی ئەمەریكا رای گەیاند كە درۆنێكی ئێرانیان لە جۆری "شاهد139"، دوای نزیكبوونەوەی لە فڕۆكەهەڵگری "یو ئێس ئێس ئەبراهام لینكۆڵن"، لە دەریای عەرەب خستووەتە خوارەوە و ئەو كارەشیان وەك بەرگریكردن لە خۆیان ئەنجام داوە. 

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه